KDC

لەندەن : بەیاننامەی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر ڕۆژی ئاڵا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، بەیاننامەیەکیان لەسەر ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بڵاوکردەوە، کە تێیدا لە دوو رۆژی یەک لە دوای یەکدا، لە پێناو بەرز ڕاگرتنی ئەو رۆژە و لە رێککەوتی 17و18ی ئەم مانگە، لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا چالاکی ئەنجام دەدەن، هاوکات داواش لە کوردانی نیشتەجێی ئەو شارەش دەکەن، کە ئامادەی ئەو بۆنە پیرۆزە بن.

دەقی بەیاننامەکە:

ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێت

بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و، ئاشناکردنی منداڵان و گەنجانی کورد لە تاراوگە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوکاری خوێندنگە کوردییەکانی شاری لەندەن، ڕۆژی 17 ی 12، ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز رادەگرن.

ئاڵا نیشانە و ناسنامەی وڵاتانە، ئەمڕۆ ھەموو گەل و نەتەوەیەك خاوەن وڵاتێکی سەربەخۆ بن، یا سەربەخۆ نەبن، خاوەنی ئاڵای تایبەت بەخۆیانن، ئاڵای ھەر نەتەوەیەك لەگەڵ نەتەوەیەکی دیکە جیاوازە، چ لە ڕەنگ و شێوە، چ لە واتادا.

لەم بۆنە تایبەتەدا باس لە مێژووی ئاڵای کوردستان و لێکدانەوەی ڕەنگەکانی بۆ منداڵان و گەنجان و باوانیان باس دەکرێت.

هاوکات ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، لە رێککەوتی 18ی12ی2022وە، هەڵدەستن بە سازدانی هەڵکردن و نمایشکردنی گەورەترین ئاڵای کوردستان.

بەوبۆنەوە داوا لە سەرجەم کوردانی دانیشتووی لەندەن دەکەین، لەو رێککەوتەدا بەشداری ئەو مەراسیمە پیرۆزە نەتەوەییە بن، کە کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ و لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت، تا بەهەمووانەوە رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز و پیرۆز رابگرین.

هەر شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن

___

وەزیرێکی پێشووی عێراق: سەدر دەگەڕێتەوە نێو هەڵبژاردن و کورسییەکانی کەم دەکەن

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

KDC

کۆنفدرسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەڵمانیا سەردانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکایان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW