KDC

بەرلین : ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی وەرگێر و نوسەری گەورە مونزر جەم دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین بەشداری پرسەی گەورە نووسەرێکی کورد دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین، بەشداری مەراسیمی پرسەی نووسەری گەورەی کورد، مونزو جەم لە شارەکە کرد، کە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

مونزور جەم، خەڵکی گوندێکی نزیک شاری بنگۆلی باکووری کوردستانە، لە تەمەنێکی زووەوە بەشداری کایەی رۆشنبیری کوردی کردووە و، بەناوی جیا جیاوە بابەتی لە گۆڤار و رۆژنامە کوردی و تورکییەکاندا بڵاو کردۆتەوە، هاوکات لە کاری حیزبایەتی و تێکۆشانی کوردیشدا ئامادەگی ھەبووە، دوای ھاتنە سەرحوکمی جۆنتای فاشی لە تورکیا ئاوارەی وڵاتی سوید دەبێت.

لە ئەوروپاش درێژە بە کاری کوردایەتی و رۆشنبیری خۆی دەدا، دامەزرێنەری گەلێ گۆڤار و بنکەی رۆشنبیری بووە، بە یەکێ لە دامەزرێنەرانی یانەی پێنی کوردی دادەنرێ، لەم گۆڤار و رۆژنامانەدا( Özgürlük Yolu, Roja Welat, Dêngê KOMKAR , Vate و چەندانی دیکەدا وتاری بڵاوکردۆتەوە، پسپۆڕی ڕووداو و کارەساتی تراژیدیای دەرسیم بووە، تا ئێستا خاوەنی زیاتر لە ٢٠ بەرھەمی چاپکراوە و چەندانی دیکەی ئامادەی چاپن.

زمانزانێکی گەورە بوو، بایەخی زۆری بە زمانی کوردی داوە، زۆر لەمەراقی بەراوردکاریی شێوەزاری ھەورامی و زازاکیدا بووە و زۆریشی لەسەر نووسیوە، چەندین فەرھەنگی کوردی تورکی و زاراوەیی و کرمانجی نووسیووە، گەلێ رۆمان و چیرۆک و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و زمانەوانی ھەیە، سەدان چیرۆک و بەسەرھاتی میللی نووسیوەتەوە و بە بابەت و نووسینەکانی خزمەتێکی بەرچاوی رۆشنبیری و فەرھەنگی نەتەوایەتی کوردی کردووە.

بەداخەوە، کە ناوبراو بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە، لە بەرلینی پایەتختی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا و بۆ هەتا هەتا تواناکانی لەگەڵ خۆیدا برد.

___

بەلجیکا: ناوەندی لوڤن و فدراسیۆنی نوسەران و گروپی خانمان چالاکییەکیان ئەنجامدا

nusar1

فەڕەنسا: لەبەرامبەر سیاسەتی جیاکاری ،کۆچبەران دەچنە ناو ناوەندی پێشوازی لە پەنابەرە ئۆکرانییەکان

nusar1

شاندی ناوەندی سویسرا و بازل بەشداری یادی 108ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW