KDC

ئەڵمانیا – حکومەت نیگەرانە لە ژمارەی زۆری تووشبوان بە کۆرۆنا

بەرزبوونەوەی ئاستی نیگەرانیەکانی حکومەتی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە حاڵەتەکانی زیادبوونی کۆرۆنا لەئەڵمانیا و هەروەها زیادبوونی بەرچاو لە بڵاوبونەوەی لە وڵاتانی دراوسێدا .

زۆریی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەڵمانیا و زیادبوونی بەرچاو لە سەرهەڵدانی ئەو لێشاوە زۆرەی تووشبون بەکۆرۆنا لە وڵاتانی دراوسێدا هەیە، تا بێت نیگەرانی حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر دەکات .

وتەبێژی حکومەت ئەمڕۆ ڕایگەیاند : ” بینیتان لە ڕابردوو چەند ڕۆژێکمان هەبوو کە ژمارەی تووشبوان گەیشتە لە 50 یان 55٪ و زیاتر ، ئەوەش لە ھەفتەی پێشوو بوو ، ئەم گۆڕانکاریە ناتوانین بە بێ گرنگی سەیری نەکەین … ڕوانینێک لە وڵاتانی دراوسێ ، هۆڵەندا، ئیسپانیا و بەریتانیا، پێمان نیشان دەدات کە دۆخەکە چەند خێرا تر خراپتر دەبێت”

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕەتیکردەوە هەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخی شاری ئۆترخت بکات ، کە شارۆچکەیەکی هۆڵندییە و نزیکەی 70 کیلۆمەتر لە سنووری ئەڵمانیاوە دوورە ، بەلایەنی کەمەوە هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون ، لە فیستیڤاڵێکی میوزیک زیاتر لە 20 هەزار کەس تێیدا بەشداربوون ، بەو پێیەی دەبوو ڕێکخەرانی ڤیستڤاڵەکە پابەندی ئەوە بوونایە بەشداربوان تێستی کۆرۆناو و بەڵگەی پێکوتەی کۆرۆنایان پێبوایە ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکارەکان بۆ بەشداربوان زۆر توندبوون .

هۆڵەندا هەموو ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی کۆرۆنایان بەرزکردەوە و هەندێک هێوربوونەوەیان پێچەوانە کردەوە ، دوای زیادبوونی تووش بووە دراماتیکییەکان دوابەدوای ئەو تووش بوونە زۆرەی خەڵک . ڕێژەی تووش بوون لە هەموو 100 هەزار کەس بۆ ماوەی حەوت رۆژ زیاتر لە 300 کەس دەبێت .

لە نێوەندی سیاسییەکانی ئەڵمانیادا ، هیچ تێگەیشتنێکی ئەوتۆیان نەبوو بۆ ئەو بەشداریە زۆرە جەماوەریەی نێو یاریگاکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ئینگلتەرا .
وتەبێژێکی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند ، ئەگەر ڕێگە بدرێت جارێکی تر چالاکی گەورە لەئەڵمانیا ئەنجام بدرێت ، دەبێت ئەو کارە بەپێی بارودۆخەکە بکرێت – بەو ڕێکارە تەندروستییە گونجاوانەی کە دۆخەکە دەیخوازێت ، نەک وەک ئەوەی لەپاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان لێمانیان دەوێت ” .

بەرپرسانی فیدراڵی و دەوڵەتی ئەڵمانیا وەک ھەنگاوی یەکەم بڕیاریاندا 6 ی تەمموزەوە ڕێگە بدەن چالاکیە گەورەکان تا 25 هەزار کەس جارێکی دیکە لە ئەڵمانیا ئەنجام بدرێن ، لەگەڵ ئەوەی ئامادەبووان دەبێ پابەندی ڕێکارە خۆپارێزیەکان بن و تاقیکردنەوەی نەرێنی یان بڕوانامەی کوتان یان چاکبوونەوەیان لە کۆرۆنا پێشکەش بکەن ، ئەوکات دەتوانن بەشداری لەو جۆرە چالاکیانە بکەن .

وتەبێژی وەزارەت ئەوەشی وت “کوتان تەنھا ڕێگا چارەیی خۆپارێزیە ، ڕاستە ئەو کەسانەی کە بە تەواوی کوتراون دەکرێ تووشی کۆرۆنا بن ، بەڵام کوتان زیاتر لە 90 ٪ ی ڕێڕەوێکی مەترسیدار بۆ نەخۆشییەکە کەسەکان دەپارێزێت ” .

___

کەنەدا:ڕەوەندی کوردستانی ئێوارە خوانێک ئامادەدەکەن

nusar1

هەولێر : تاهیر هەورامی پێشوازی لە شاندی ناوەندی ڕەوەندی سویسرا دەکات

nusar1

ناوەندی ڕوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی لە کوردە دەرچووەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW