KDC

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوێک خوێندنگایەکی کوردی دەکەنەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام و رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، قوتابخانەیەکی کوردی بۆ منداڵانی کوردی دانیشتووی بێرمینگهام و چواردەووری دەکەنەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، رێککەوتی ١٥/١/٢٠٢٣ لە هۆڵی گەلەری ئۆرفە لە ئۆفیسی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بێرمینگهامی بەریتانیا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، سەبارەت بە دامەزراندنی قوتابخانەیەکی کوردی بۆ منداڵانی کوردی دانیشتووی ئەو شارە و دەووروبەری کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا دامەزراندنی بۆردی ئیداری خوێندنگاکە بڕیاری لەسەر درا، كە هەریەك لە فەرەیدون ، ڕزگار و موحسین، ئەندامانی ناوەندی رەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام بوونە ئەندامی بۆردەكە و، سەرۆكی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا و چەند هەڤاڵێكی دیکەیش بەهەمانشێوە بوونە ئەندامی بۆردەكە، هاوکات بڕیارە ئەو پڕۆژەیە بە هاوكاری ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگام و ڕێكخراوی ناو براو جێبەجێ بكرێت.

نوێنەری ڕێکخراوی كوردیش كۆمیونیتی وێست میدالند، (سەنتەری کۆمەڵگەی کورد- وێست میدلەندز)، كە نوێنەرایەتی كوردانی ڕۆژاڤا دەكات، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

بڕیاردرا كووبوونەوەكان درێژەیان هەبێت، تا دامەزراندنی فیدراسیۆنێك كە لەسەر ناو و پەیڕەوپڕۆگرامەكەی ڕێكدەكەون.

لەو كۆبونەوەیەدا باسی تەوەری بەشداریكردنی كورد لە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ کرا، كە بڕیارە پارتی كرێكارانی بەریتانیا لە مانگی ٣ی ئەمساڵ بۆ كوردانی بێرمینگهامی رێكبخات، بۆ ئەوبابەتە بڕیاردرا لە كۆبوونەوەی هەموو ڕێكخراوەكان، كە بڕیارە ناوەندی رەوەندی كوردستانی لە بێرمینگهام كۆیانبكاتەوە، گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و، هەمووان بەیەك دەنگ و ئامانج ئامادەكاری بۆ بەشداریكردنی بدەن.

___

ئەڵمانیا: ناوەندی میونشن دامەزرێنرا

nusar1

سویسرا شێوەیی گۆڕاوی کرۆنا (دەلتا) ڕوو لە هەڵکشانە

KDC

سەرۆکی فەڕەنسا پێشنیاری ئەنجومەنێکی سیاسی بۆ ئەوروپا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW