KDC

چۆن لە نزیکەوە لە گەنجان تێبگەین


ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر


لە ووڵاتی من .. کوردستان .. زۆر کەمن ئەوانەی کە سەدا سەد چارەسەری یان لێکتێگەیشتنی گشتگیری هەبێت بۆ گەنجەکان و لاوانی ئەم ڕۆژگارە ..
ئەو کاتەی کە قەیرانەکان دروستبوون بە هۆکاری تایبەت و گشتی و کەم بونەوەی هەلی کارو کەم دەرامەتی و باری ئابووری ، بێگومان گەنجەکان لە کاتێکدا پێویستیان بە کارو پیشە هەیە ، وە دەرچوان لە زانکۆ و پەیمانگاکان دامەزراندیان پێویستە ، بە هۆی بار گرانیەک کە لە ساڵانی ڕابردوەوە ماوەتەوە .. دیارە دەبێت گەنجانی ئەمڕۆ باجەکەی بدەن ، واتە بە شێۆەیەکی تر لە دوای ڕاپەڕینەوە بودجەیەکی زۆر بۆ خەڵکانێک و بەهەدەر دان ڕۆیشتبوو .. دامەزراندنی بە کۆمەڵ بوە هۆی ئەوەی کاری پیشەیی و وەبەرهێنانی مرۆییمان کەمتر بێت ، نەبوونی هەلی کارو پشتگیری کردنی ئەو گەنجانە بۆ دروست کردنی بناغەی خۆیان ، و دابەزینی ئاستی زانستی خوێندن و بەرەو پێش نەبردنیان و بڕوانامە خوێندن بە پارە … کۆتا زانستی نەخوێندەوارو بێئەزموونمان بۆ هاتۆتە پێشەوە ، کە ئەمڕۆ دەیانبینین .
شەپۆلی بڵاو بونەوەی بۆشایی لە کارو داهاتوویی لە نێو گەنجان بەشێوەیەکە کە ناڕازی بونی داهاتوویان لە چاو دەگرن ، بۆیە زەحمەتە حکومەت بتوانێت کۆنترۆڵی ئەو لێتێگەیشتنە بکات ، یان چ ڕێگا چارەیەک بدۆزێتەوە بۆ داهاتووی بەلا ڕێ نەدانیان ، یان چارەسەری بناغەی ژیانیان ، هاتنی شەپۆڵی تەکنەلۆجیا و لە پڕ بازدان بەسەر هەنگاوەکان ، هۆکارێکی سەختە لە گەنجان یان مروڤەکان و لێکتێگەیشتنیان هەبێت بۆ بارو دۆخەکە .
بڵاو بونەوەی کارە نەخوازراوەکان و چاو لێکەری لە کردارو ئاکاردا ئەمانەش هۆکارن ، باج دانی گەنجان لەسەر ئەو بارو دۆخەی ئێستا ئەگەر پێشی نەگیرێت وە چارەسەری بنەڕەتی بۆ نەدۆزرێتەوە .. ئالوودەی زیاتر ڕوو لە نێو کۆمەڵگا دەکات .
دەبێت هەنگاوەکان لە بناغە سەرەتایەکانەوە کاری بۆ بکرێت ، لەگەڵ هەر تەمەنێک پلان و لێکدانەوە و توێژینەوەی بۆ بکرێت .. چارەسەری بنەڕەتی نەک کاتی بێت . وە باری ئابووریان لەبەر چاو بگرێت ، ئەو کات دەتوانین لە نزیکەوە لە گەنجان تێ بگەین و بارە دارایەکان و پیشەییەکان ، واتە هەلی کارو بنەمای ژیانێکی شایستە ئەو پلانانە بن کە ئەگەر بیانەوێت بیر لە چارەسەر بکەنەوە .
من بێ هیوا نیم .. لە هێزو توانای .. ئەو گەنجانە .. من بێ هیوانیم لەو ئافرەت و ژن و کچانەی کە دەتوانن داهاتویەکی جوان دروست دەکەن .. بۆیە ئەرکی هەمووانە کە پشتگیری لە خەمەکانی گەنجان بکەینەوە .. ئەگینا .. ئەگەر گەنجانمان لەدەستا .. ئەوا شیرازەی کۆمەڵگاش لەدەست دەدەین و لە کۆنترۆڵ دەردەچیت .

___

بۆ مەسئول مايکل جاکسن و تڕاڤوڵتايە

KDC

کەشتی جەنگی (باتان)ی ئەمریکا، هاوشێوەی دەستەخوشکەکەی (کێنتاکی)، دەتوانێت جارێکی تر مێژوو بگۆڕێت

KDC

کلاسیکۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW