KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی یادی77ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکات

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی 77ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، پەیامێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم کوردستانیانی سەربەخۆخواز دەکەن، هاوکات سەری رێز بۆ گیانی پاکی شەهید قازی محەمەد سەرۆککۆمار و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنن.

دەقی پەیامەکە:
بەبۆنەی 77ەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان، کە لە 22.01.1946 لەسەر دەستی سەرۆککۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێکانی دامەزرا، بە ناوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو کوردستانیان دەکەین و، هیواخوازین هەڵگرانی بیری سەربەخۆیی و هاوبیرانی سەربەخۆیی کوردستان، سەر بڵند و سەرفرازبن.

هەروەها بە پێویستی دەزانین، لەم یادە مەزنەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کۆماری کوردستان، سەرۆککۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێکانی و، گشتی شەهیدانی کورستان دابنەوێنین.

هاوبیرانی ڕەوەندی سەربەخۆخوازی کوردستان لە دەرەوە، هەمیشە وەفاداری ئەو پەیامەن و، هەڵگری هەمان پەرچەمی پیرۆزی کوردستانن، کە ئێستا لە کوردستان دەشەکێتەوە، دووبارە دامەزراندنی یادی 77ساڵەی کۆماری کۆردستان پیرۆزبێت.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

22.01.2023

___

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی میشیگان دامەزرا

nusar1

ئەورووپا رێوشوێنی توند لە دژی ئیخوان دەگرێتە بەر

KDC

ناوەندی رەوەندی كوردلە دەرەوە پشتگیری كاندیدێکی كورد لە میونیخ دەكات

KDC
KDC

FREE
VIEW