KDC

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی لقی 6ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەن

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی لقی 6ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەڵمانیا دەکەن و، لەلایەن بەرپرسی لق و دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازی کران.

رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی 22ی1ی2023 شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتی ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و شاندێکی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە هەورامان عەلی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی راگەیاندن، دکتۆر نورەدین بەرپرسی دارایی کۆنفدراسیۆن و، خاتوو سازان گورون بەرپرسی بەشی ئافرەتان و لاوان، رەحیم ڕەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە ئەمەریکا و کەنەدا، سەردانی لقی6ی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کرد و، لەلایەن ئەنوەر مەسیفی بەرپرسی لق و دەستەی کارگێڕی لقەوە پێشوازییان لێکرا.

جێی باسە، ئامانجی سەردانەکە، باسکردن بوو لە کاروچالاکییەکان و خزمەتکردنی کوردانی تاراوگە و لۆبیکردن لەسەر پرسە نەتەوەییەکان بوو، کە تێیدا لقی6ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگی و هاوکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر پرس و چالاکییە نەتەوەییەکانی کورد و کوردستان.

___

پرۆفایلی پاولۆماڵدینی

nusar1

بیست ساڵ لەمەوبەرو لە (11) ی سێپتەمبەردا

KDC

رۆژنامەنووسێکی پۆڵەندی لەسەر بارودۆخی کۆچبەرە کوردەکان، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW