KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە شاعیری ئەمازیخی مەلیکە مەزان دەبەخشێت

لە مەراسیمێکدا لە شاری هەولێر ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە شاعیری ئەمازیخی خاتوو مەلیکە مەزان دەبەخشێت و ئەویش سوپاس و پێزانین پێشکەش کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 30.01.2023 لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی شاری هەولێر موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرچاو لە ڕۆشنبیران ،هونەرمەندان ، نوسەران ،شاعیران و کەسیاتی سیاسی ،خەڵاتی ڕێزلێنانی ناوەندی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشاعیری ئەمازیخی خاتوو مەلیکە مەزان بەخشی

بەشێکی تری مەراسیمەکە تایبەت بوو بەواژووکردنی دوو پەرتوکی نوێی شاعیری ناوبراو و کەناوەڕۆکی بەرهەمەکانی بۆ ئامادەبوان باسکرد و لەکۆتایی بەواژووی خۆی پەرتوکەکانی پێشکەشی ئامادەبوان کرد ،و سوپاس و پێزانینیشی پێشکەش بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرد

جێی باسە خاتوو مەلیکە مەزان شاعیری گەلی ئامازیخیی لە ساڵی 1960 لە باکوری ئەفریقا لەدایک بووە ،بەدۆستێکی گەورەی گەلی کورد ناسراوە ،یەکێکە لەوانەی هەمیشەخۆشەویستی بۆ گەلی کورد و خاکی کوردستان و پێشمەرگەو خوێنی شەهیدان و سەروەر وسبولی نەتەوەکەمان هەبووە ، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوو وەک دۆست ودڵسۆزێکی بەئەمەک خۆشەویستی گەلی کورد لەمەیدان بووە ، داکۆکی لەدۆزی گەلی کورد کردووە ، چەندین لێکۆڵینەوە و رۆمان ودیوانی شعیری کاریگەری لەسەر کوردهەیە،بەردەوام لە ڕێی شعیرەکان و بەرهەمەکانی پشتگیری گەلی کوردستان دەکات و ڕێزی زۆری بۆ قوربانیدان و تێکۆشانی پێشمەرگە هەیە .

س،ح

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە وڵاتی دانیمارک کۆبوونەوەیان لەگەڵ ناوەندی ئەو وڵاتە ئەنجامدا

KDC

ئەڵمانیا: ناوەندی وتووێژ کۆڕێک بۆ دکتۆر فەریاد فازیل سازدەکەن

nusar1

شاژن ئیلیزابێس دوای شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ قەڵای ویندسۆر دەگەڕێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW