KDC

دانیمارک: ڕەوەندی کوردستانی تیپێکی وەرزشی کچان و قوتابخانەیەکی کوردی دادەمەزرێنن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک لەسەر کاروچالاکییەکانیان بۆ ساڵی نوێ کۆبوونەوە و، بڕیاردرا بۆ ئەمساڵ قوتابخانەیەکی کوردی و تیپێکی وەرزشی کچان دابمەزرێنن

دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، لە شاری کۆپنهاگن کۆبوونەوە، کە تێیدا سازان گروون بەرپرسی ناوەندەکە، لەسەر کاروچالاکییەکانی پێشوەختەی ناوەند دوا و، دواتر داوای لە بەرپرسی بەشەکان کرد ڕاپۆرت و پڕۆژەکانیان بۆ ساڵی 2023 بخەنەڕوو، ئەوانیش بەتیر و تەسەلی کاروچالاکییەکانی خۆیان و پڕۆژەکانیان بۆ ساڵی نوێ دایە دەستەی کارگێڕی و، بەشێک لەو پڕۆژانە گفتوگۆی تەواویان لەسەر کرا.

دواتر گفتوگۆ لەسەر ئەو چالاکییانە کرا کە لە یەک دوو مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێن، لەوانە هەشتی مارس و یادی هەڵەبجە و کردنەوەی ئاگری نەورۆز، چونکە پێشتر بڕیاربوو ناوەند ئاهەنگی نەورۆز ئەنجام بدات، بەڵام لەبەر بارودۆخی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستان، سازکردنی ئاهەنگ هەڵوەشێندرایەوە و، بریاری ئەوە درا، تەنیا بە کۆبوونەوە و کردنەوەی ئاگر، جەژنی پیرۆزی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی بەرز رابگیردرێت.

جێی باسە، هەر لەو کۆبوونەوەدا لەسەر کاروچالاکییە وەرزشییەکان گفتوگۆکرا و پێشنیاری ئەوەکرا، کە تیپێکی تۆپی پێی کچان دابمەزرێت، هاوکات بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی بکرێتەوە و، دوو لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، وەک مامۆستای خۆبەخش ئامادەیی وانە ووتنەوەن و، لە ئایندەدا دەست بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دەکرێت.

___

کۆنفدراسیۆن نامەیەک بۆ وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک دەنێرێت

nusar1

بەرپرسی ناوەندێکی ڕەوەندی کوردستانی، وەک باشترین مامۆستای وانە لەسەر ئاستی ئەوروپا دیاریکرا

KDC

یۆنان: 57کەس لە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریایی ئیجەدا ڕزگارکران

nusar1
KDC

FREE
VIEW