KDC

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی ئۆتاوا کۆبوونەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا کۆبوونەوە و چەند پرسێکی گرنگی وەک کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ لێقەماوانی باکوور و رۆژئاوا و، خۆ ئامادەکردن بۆ کاروچالاکییەکانی ئەمساڵ لەگەڵ ناوەندەکانی دیکەی کەنەدا.

بە سەرپەرشتی شوان ئاغا غەفور بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا و هێدی قەڵادزێی جێگری بەرپرسی ناوەندەکە کۆبوونەوە، کە تێیدا چەند پرسێکی گرینگیان تاوتوێکرد، وەک:

1- ئەرک و بەرپرسیارێتی و دابینکردنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی کارەساتە دڵ تەزێنەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان.

2- هەڵوەشاندنەوە و ئەنجامنەدانی ئاهەنگی نەورۆز، بەهۆی ئەو کارەساتەی کە بەسەر خوشک و برا کوردەکانی باکوور و رۆژئاوا هات.

3- خۆئامادەکردن بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە کاروچالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بە هەمەهانگی لەگەڵ ناوەندەکانی دیکەی کە لە کەنەدا دامەزراون.

4- بەرنامەڕێژی بۆ دامەزراندنی فدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا

5- وەک لە رابردووئەنجامدراوە بۆ پاڵپشتی کۆمیتە و رێکخراوانی کوردستانی لە هەر بوارێک، ئەوەش بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد و هەرچوار پارچەی کوردستان، بەردەوام دەبێت.

6- بەردەوام بوون لە پشتگیری کردنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و، هاوخەمی بۆ خوشک و براکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک لە ژێر ناوی ئازارەکان لە هەگبەی ئەنفال و کیمیاباران سازدەکات

nusar1

سوید: بەڵگە لە دژی ئەو کەسانەی کەلە توندوتیژییەکان بەشداربوون کۆدەکاتەوە

nusar1

سوید :ئاماری هەواڵگری لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیسلامییەکان زۆر بوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW