KDC

لەسەر چەند پرسێکی تایبەت ،ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کۆبونەوە

دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوەند لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە بەرنامەو کاری ساڵی نوێ و کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕووداوی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان کۆبونەوە

جەخت لەسەر سەرخستن و کارکردن بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوا کرایەوە

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 15.02.2023بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگایی پرۆگرامی ZOOM ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەسەرپەرشتی سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەندو ئامادەبونی دکتۆر بابان ئەلیاسی جێگری ناوەند و ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی لەسەر داڕشتنی بەرنامەو کاری ساڵی نوێ کۆبونەوە

بڕیار لەسەر دروستکردنی چەند ناوەندێک و دامەزراندنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا خرایە بەرنامەی کارەوە

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە جەخت لەسەر سەرخستن و کارکردن بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوا کرایەوە ،هەروەها بڕیار لەسەر دروستکردنی چەند ناوەندێکی تر و کارکردن بۆ دامەزراندنی فدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا خرایە بەرنامەی کار و دروستکردنی لیژنەی تایبەتەکان و چەند پرسێکی بڕیار پێویست دران .

دروستکردنی لیژنە تایبەتەکان و لەبارەی چەند پرسێکەوە بڕیاری پێویستدران

لەکۆتایی بڕیار لەسەر کات و شوێنی کۆبونەوەیەکی گشتی تر درا کە تەواوکەری ئەم بەرنامەیەبێت ،بۆ داڕشتنەوەی کارەکان وچەند لیژنەیەکی پێویست کارابکرێن .

س،ح

___

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا کۆبونەوە

nusar1

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارتی گەلی تورکمانیان کرد

nusar1

ئۆرشەلیم پۆست:ئەردۆگان سەرکۆنەی هێرشەکانی سەرئیسرائیل دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW