KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانی پێشکەشی یەکێتی نوسەرانی کورد دەکات

لەیادی 52 ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نووسەرانی کورد،کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانیان 
پێشکەش بە (یەکێتیی نووسەرانی کورد) کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، رێککەوتی ٢٠٢٣/٢/١٥ لەلایەن ژاڵە عومەر بەنوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەیاوەری ئاشتی شێخانی و موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێم ،لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو ، بەبۆنەی 52 ەمین ساڵەی دامەزاراندنی یەکێتی نوسەران کورد پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانیان پێشکەش کردن

لەمەراسیمەکەدا موزەفەر ئەحمەد بەناوی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، پەیامی پیرۆزبایی لەڕێگای ئازاد عەبدولواحید جێگری سەرۆکی مەڵبەندی گشتی نووسەران و، عەبدولڕەحمان فەرهادی  سەرۆکی لقی هەولێری نووسەران گەیاندە سەرجەم ئەندامانی یەکێتی نوسەران و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی زیاتریان لە کاروچالاکییەکانیاندا بۆ خواستن.

شایانی باسە، هەرهەمان ڕۆژ ، دوای  خولەکێک هاوخەمی و وەستان بۆ گیانی ئەنفالکراوان و گۆڕە بە کۆمەڵەکان،
یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی هەولێر ، بەهاوکاری یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان،  نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لەڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبی:
عێراق، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
(العراق، دولة المقابر الجماعية ) کرد و
کتێبەکەش بەدیاری پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

___

پۆلیسی دانیمارک لە ژنە پەنابەرێکی کورد دەدەن و دەستبەسەری دەکەن

nusar1

بەریتانیا :ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

nusar1

سەرۆكی هەرێم و باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق، كۆبوونەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW