KDC

ئەڵمانیا.. ژمارەی مردن بە لافاو 100 کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی بەرگری شالیای سەربازی رادەگەیەنێت
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا رایانگەیاند ، ژمارەی مردنەکان بەهۆی لافاوە زۆرەکانی ئەم دواییانەلە باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، لە 100 کەس تێپەڕیوە

بەپێی ئەو ھەواڵانەی دەگەن ، بەهۆی لافاوەوە لانیکەم 103 کەس کوژراون، کە 43 کەسیان لە ویلایەتی نۆرد راین ڤێستفالیان باکوور و 60 کەسیان لە راینلەندە بوون .

ئەم ژمارە زۆۆ لە ھەڵکشان دەبێت ، چونکە هێشتا لە ناوچەی باد نیونار-ئەرفایلەر 1.3 هەزار کەس بێ سەروشوێنن .

ئەمەش کۆی قوربانیانی لافاوەکەی ئەوروپای ڕۆژئاوای بەلایەنی کەمەوە بۆ 117 کەس بەرزکردەوە .

هاوکات ئەنگریت کرامپ کارینباوەر وەزیری بەرگری ئەڵمانیا فەرمانی ڕاگەیاندنی کارەساتی سەربازی لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند .

وەزارەتی بەرگری گوتی ئەو پێوانەیە دەسەڵاتەکانی فەرماندە کانی یەکە سەربازییەکان لەسەر زەوی فراوان دەکات و ، هەروەها تێبینیشی کردەوە کە 850 سەرباز لە لابردنی پاشماوەکانی کارەساتەکە دا بەشدارن .

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا دادەمەزرێندرێت

KDC

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆ کارلۆس

nusar1

ئەڵمانیا بڕیای ئاساییکردنەوەی وڵاتەکەی بەرانبەر رەوشی کۆرۆنا دەدات

KDC
KDC

FREE
VIEW