KDC

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکات

لەشاری کۆڵن جێگری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێکی تایبەت بە ناساندنی کتێب و بەرهەمەکانی نوسەر و شاعیر و رووناکبیرێکی کوردی ئەرمینیا دەکات.

لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی کۆمکار لە کۆڵن، هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندێکی یاوەری، بەشداری مەراسیمێکی تایبەت بە ناساندنی کتێب و بەرهەمەکانی نووسەر و شاعیر و رووناکبیری کوردی ئەرمینیا، بۆیک عەسکەر-یان، کرد.

بۆیک عەسکەر لەساڵی 1941 لە خێزانێکی ئێزدی گوندی قۆندێکسازی ئەرمەنستان لەدایکبووە، لە گوندەکەی خۆی چووەتە قوتابخانە و دواتر لە گوندی ئێلیگێز ئەو بەردەوام بووە لە خوێندن و، لە یەریڤانیش ئابووری خوێندووە ، چەندین وتاری بە زمانی ئەرمەنی نووسیوە.

جێی باسە، کۆمەڵەی کۆمکار لە کۆڵن هەستابوون بە سازدانی سیمینارەکە، کە تێیدا نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، هاوکات نووسەر و چالاکوانانی کورد و کۆمەڵە و رێکخراوە کوردییەکانی سەرجەم پارچەکانی کوردستان بەشداری بوون.

___

سوید: پێشنیاری پێنەدانی ڕەگەزنامە بەم جۆرە کەسانە دەکرێت

KDC

سوید: هەڵمەتێکی زۆر شەڕانگێزانە دەکرێتە سەرمان

nusar1

ئەفغانستان بۆ وەرگرتنەوەیی دەروازە سنوریەکان ئامادەکاریدەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW