KDC

هونەر چییەو هونەر مەند کێییە ..؟

شاگوڵ دڵشاد ..

چونکە هونەر هەمیشە بۆمن خولیا تایبەتیم بووە بۆیە دەمەوێت بەوردی پێناسەی هونەرو هونەرمەندان بکەم و بتوانم بەجوانترین شێوە بیان ناسێنم ….ئەشێ‌ تۆكمەترین پێناسە بۆ هونەر ئەوەبێت، “كە هونەر بە هەموو كۆشش و تەقەلا چوستەكانی مرۆڤ بوترێت، كە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە مانەوە و زاوزێوە نەبێت”. ئەرستو: ئەوەی سروشت ناتوانێ‌ تەواوی بكات، هونەر تەواو و كامڵی دەكات. لەم وتەیەوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە هونەر تەواو کەری ژیانە هەروەها وتەیەکی تر هەیە دەڵێت : لەو شێونەی سروشت ئەوەستێـ، هونەر دەست پێدەكات.چەندین پێناسەی تری هونەر هەن، هەر یەكێكیان هەڵگری بیر و هزرێكی جیاوازە، بەڵام ئێمەش دەڵێین هونەر واتە ژیان و خۆشەویستی، یان هونەر واتە قبوڵكردنی راستییەكان. هەروەها گرینگترین بابەت لێرەد ئەوەیە کە جۆرییەتی هونەرەکان باس بکەین کەهەریەکەیان تایبەتمەندێتی خۆیی هەیە..وسودی تەواوی خۆی هەیە ئەو “بەشانەش یان ئەو جۆرانەش” ئەگەر نووسراو بێ وەک شیعر و پەخشان، داتاشراوبێ وەک پەریکەر، نەخشێنراوبێ وەک وێنە، چنراوبێ وەک مافوورە، میلوودی بێ وەک پارچە مووزیکێک، وتراوبێ وەک گۆرانی و…هتد، ئەوە گرینگی تایبەتی خۆیی هەیە وەگرنگە کەساییەتییەکانی ئەم هونەرانە بناسێنرێن و وەک هونەرەکانیان بیان ناسێنین بە هەموو کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش بەتایبەت لێرەدا تەنها پێناسەی هونەرم کرد لەبەشەکانی تردا هەوڵدەدەم هونەرەکان و کەسایەتییەکانیش بناسێنم و لەزاری خۆیانەوە هونەرەکانیان بناسین

___

نێچیرڤان بارزانی لە شەڕی مەکان و زەمان دا

KDC

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

nusar1

کوردیزم

KDC
KDC

FREE
VIEW