KDC

نەخۆشییەكی مەترسیدار لە عێراق سەریهەڵداوە و حاڵەتی مردن تۆمار دەکرێت

وەزارەتی تەندرووستی عێراق بڵاوی کردۆتەوە، کە لە دوو هەفتەی رابردوودا نەخۆشییەكی ڤایرۆسی بە ناوی (تای خوێنبەربوون) بڵاوبۆتەوە و، بەهۆیەوە 3 كەس مردوون، دەشڵێ ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە هیچ چارەسەر و ڤاكسینێكی نییە و بەڕێژەی 60% دەبێتە هۆی مردنی كەسی تووشبوو.

هەیسەم عوبێدی، بەڕێوەبەری بەشی بەرگری جەستەیی لە وەزارەتی تەندرووستی بۆ ڕۆژنامەی (العراقیە) گوتوویەتی، بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان پێویستە زۆر بە وریایی و هۆشدارییەوە هاووڵاتیان مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی (تای خوێنبەربوون)ی ڤایرۆسی مەترسیدار بکەن، چونكە نەخۆشییەكەی گوازراوەیە لە نێوان مرۆڤەكان.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەو ڤایرۆسە، زۆر مەترسیدارە و كەسی تووشبوو، تووشی تایەكی بەرز و خوێنبەربوون و هەستیاری دەكات و، زۆربەی كات ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەكە دەبن، بە رێژەی 60% ئەگەری مردنیان هەیە، هەروەها هۆشداریش دەدا، کە لە كاتی قوربانیدا، دەستكێش و دەمامك و چاویلكە و جلی تایبەتی بپۆشن و بەهیچ شێوەیەك نەهێڵن خوێنەكەی بەر جەستە بكەوێت و، گۆشتیش جوان بكوڵێندرێت.

نیشانەكانی نەخۆشییەکە بریتییە لەوەی، كە كەسی تووشبوو دوو هەفتە ئەو ڤایرۆسەی پێوە دەبێت و گەشە دەكات، نیشانەكانی وەكو ئەنفلۆنزا وایە و لە هەفتەی یەكەمدا تووشی تایەكی بەهێز و سەرئێشە و سكچوون و سووربوونەوەی پێستی دەبێت و، هەست بە ئازاری توندی ماسولكە و جومگەكانی دەكات و لە هەفتەی دووەمدا دەگاتە قۆناغی مەترسیدار، كە تووشی خوێنبەربوونی دەكات لە زۆربەی ناوچەكانی جەستە، ئەویش بەشێوەی بڵقی خوێن و سكچوون بە خوێنەوە و بۆ 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و، لە بەشێكی حاڵەتەكاندا كەسەكە گیان لە دەست دەدات و تا ئێستاش هیچ دەرمان و ڤاكسینێكی نییە

___

بە ڤیدیۆ: سروودی تایبەت بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی 

KDC

تەندرووستیی هەولێر: بە دەستی چەور دەستکاری بتڵی ئۆکسجین مەکەن

KDC

نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار

KDC
KDC

FREE
VIEW