KDC

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یەکەم کۆڕبەندی وەرزی لەسەر پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان سازکرد

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، یەکەم کۆربەندی وەرزی لەسەر پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان، لەژێر ناونیشانی لەهەمبەر بڕگەو ماددەکانی پەیماننامەی سیڤەر ساز کرد، کە لەلایەن خاتوو شوعلە رەسوڵ ئامادەکار و پێشکەشکار ی بەرنامەکەوە پێشکەشکرا

ئێوارەی شەممە، ڕێککەوتی 25.02.2023 ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، یەکەم کۆڕبەندی وەرزی لەسەر پەیماننامەی دابەشکاری کوردستان، لە هەمبەر بڕگە و ماددەکانی پەیماننامەی سیڤەر، بۆ مامۆستا هاوار بازیانی، ماستەر لە زانستە سیاسییەکان و بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی (تینگ تانگ) ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، مامۆستا ڕێناس جانۆ مەحەمەد، ماستەر لە زانستە سیاسییەکان و مامۆستای زانکۆی دهۆک و ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سازکرد.

کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی پتر لە سەد کەس و لەڕێی پڕۆگرامی ZOOMپێشکەشکرا و، دواتر لەبەر زۆری ئامادەبووان بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لە بەشی Live مەڵپەری فەیسبووکی ڕەوەندی کوردستانییەوە گوێبیستی بوون.

بەرنامەی کۆڕبەندەکە دوو تەوەری لە خۆگرتبوو :

تەوەری یەکەم: لەسەر خۆڵەمێشی جەنگی یەکەمی جیهان، پەیماننامەی ئاشتی گۆڕدرا بۆ پەیمانی سیڤەر، لەلایەن مامۆستا هاوار بازیانی، لە ماوەی دیاکراو پوختەیەکی گرینگی لەسەر هاتنەکاییەی پەیمانی سیڤەر و دەرهاویشتەکانی و، ڕۆڵی کورد لەنێو ئەو ڕەهەندە گۆڕانکارییەی جیهان باسکرد، هاوکات تیشکی زیاتر خستەر دروستکردنی کێشەی لاوەکی بۆ کورد و دوورکەوتنەوە لە کێشەی نەتەوەیی و، پتر خۆبەستنەوەی بە کێشەی ئایینەوە.

دواتر بەراوردێکی شیکاری بۆ دابەشبوونەکانی کوردستان هەر لەسەردەمی شەڕی چاڵدێران بۆ سایکسپیکۆ و، دواتر پەیمانی سیڤەر و هاتنەکایەی دابەشکاری نوێ، ڕەهەندی کێشەکانی کوردن، خستە نێو کێشمەکێشی چەندین وڵات، کە خۆیان لە زەلکاوی کێشە و ناکۆکییدابوون.

تەوەری دووەم :

لەڕووی ڕەهەندی سیاسییەوە پەیمانی سیڤەر بۆچی بەئامانج نەگەیشت؟

ئەم تەوەرە لەلایەن مامۆستا ڕێناس جانۆ محەمەد شیکردنەوەی بۆ کراو و، باسێکی لەسەر ڕەهەندی هزری و سیاسی فەلسفەی پەیمانی سیڤەر کرد و، هاتە سەر بیری هۆکارەکانی گۆڕانکارییەکان، سەدەیەک لە شەڕ و ئاژاوەی سیاسی و هۆکاری سەرنەگرتنی ئەم پەیماننامانە لەڕەهەندی نەتەوەوە ڕوونکردەوە.

گۆرانکارییەکانی دوای سەد ساڵە، هەلومەرجی سەردەمێکی تر لە گۆڕانکاری و لەنێوان بیری سیاسی و فەلسەفی، خواستی سیاسی و ڕۆشنبیران، خوێندنەوەیان بۆ گۆڕانکارییەکان شیدەکەنەوە.

هەر لەنێوەندی باسەکەیدا، هۆی پەیماننامەکانی شرۆڤە کرد و، ڕۆڵی کورد لە سەردەمەکان و گۆڕانکارییەکان ناساندن و، دەرهاویشتەی گۆڕانکارییەکان لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی دروستبوونی چەندین دەوڵەت و ڕۆڵی کورد لە سەردەمانە ڕوونکردەوە.

دواتر باسێکی هزری لەسەر سەرهەڵدانی دەوڵەتی نەتەوەیی کرد و، بەراوردکردنی ئەم هزرە لەگەڵ نەتەوەکان، سەرهەڵدانی بیری نەتەوەیی لای کورد و، ڕۆڵی سەرهەڵدان و شۆڕشە ناوچەییەکان لەسەر گۆڕانکارییەکان و، ناکۆکی ناوخۆیی کاریگەریان لەسەر بەرەوپێشچوونەکان بووە.

لەکۆتایی کۆڕبەندەکەدا، لەلایەن ئامادەبووان تێبینی و سەرنجەکانیان لەسەر کۆی تەوەرەکان باسکرد و، پرسیار و گفتوگۆی زۆریان لەبارەوە کران.

جێی باسە، وەرزی کۆڕبەندی پەیماننامەکان لە سیڤەرەوە بۆ لۆزان و، گۆڕانکارییەکان دوای سەد ساڵ درێژەی دەبێت.

س،ح

___

گۆرانکارییەکانی کێشەی ئۆکرانیا و ڕووسیا

nusar1

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یەکەم کۆڕبەندی دیالۆگی ئینتیمایی نیشتمانی سازکرد

nusar1

جۆبایدن لە بەردەم سعودیە ئەژنۆی دا

nusar1
KDC

FREE
VIEW