KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان پەیامێکی بڵاوکردەوە


 
ناوەندی ڕەوەندی کورد بە بۆنەی هەشتی ئازار، رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا دامەزراندنی سێ ناوەندی ئافرەتانیشی لە هەریەکە لە وڵاتانی سوید و فینلاند و ئەڵمانیاش راگەیاند.
 
دەقی پەیامەکە:
 
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، ڕێز لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، واتا ۸ی مارس دەگیردرێت. ۸ی مارس ڕۆژێکە ئافرەتان بێ جیاوازیکردن لە باری فیکری، نەتەوەیی و ڕەگەزییەوە، ئاوڕێک لە خەبات و دەستکەوتەکانیان وەک ئافرەت دەدەنەوە و، بە وردبوونەوە و تێڕوانین لە ڕابوردوودا و، بە پشت بەستن بە تواناکانیان و، ئەو دەرفەتانەی بۆیان دەڕەخسێ، بۆ بەرەوپێش بردنی زیاتری ئافرەتان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
کەم نین ئەو ئافرەتانەی  بۆ  بە دەستھێنانی ماف و ئازادی گەل خەبات دەکەن، ڕەنگە ئەوانە تەنیا لە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگەدا خۆ نەبینەوە، یاخود تفەنگ لە شان نەبن، بەڵام بە خۆشیەوە ئێرادەی ئافرەتانی کورد بۆ بە دەستهێنانی مافی نەتەویی و مافی خۆی، هەمیشە و بە درێژایی مێژوو، لە هەموو شۆڕش و بەرخودانەکانی گەلەکەمان شوێن پێیان دیار و بەرچاو بووە.
یەکسانی پێویستی ئەمڕۆ و داهاتووی بزووتنەوەی کوردە .
پیرۆزبایی لە خۆمان و ئافرەتان دەکەین و، ھیواخوازین کار و چالاکییەکانیان مایەی خۆشحاڵی گشت لایەک بێت.
 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

08.03.2023

___

فەڕەنسا: لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 1200 جار خێمەی کۆچبەران لە شاری کالایس چۆڵکراوە

nusar1

داوا دەکرێت کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانی لیبیا بگەڕێندرێنەوە

KDC

داهاتی ساڵی ڕابردووی نەوتی خاوی کەرکووک ئاشکرا دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW