KDC

هیچ شتێک لە ژیاندا لە ئازادی بەنرختر نیە


وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە : عەزیز ئەحمەد حەمە


تابلۆیەکی سەرسوڕهێنەر!
تابلۆی ڕەشپێستێکی ئەمریکی کە چیرۆکێکی ناخهەژێنی لە پشتەوەیە!
ئەمە تابلۆی پیاوێکی کۆیلەی ڕەشپێستی ئەمریکیە بەناوی(هێنری براون) کە توانی لە ساڵی 1849 خۆی لە کۆیلایەتی ڕزگار بکات و ڕابکات ، ئەویش بەوەی لەڕێگای پۆستەوە لەناو سندوقێکی تەختەدا خۆی نارد بۆ ویلایەتێکی تری ئەمریکا کە کۆیلایەتی تێدا نەبوو.
قەبارەی سندوقە تەختەکە 98سم بە 81سم بە 61سم بوو، پۆستەکە بە 27 کاتژمێر گەیشتە شوێنی خۆی، شێوەی دانیشتنی پیاوە ڕەشپێستەکە وەک لە تابلۆکەدا دەیبینن ئێکجار ناڕەحەت بوو، ڕێک وەک کۆرپەلەی ناو سکی دایک دەچوو.
هێنری بۆ ئەوەی بتوانێت نەخشەی هەڵاتنەکەی جێبەجێ بکات پێویستی بە ڕۆژێک پشوو هەبوو لە ئیشی کۆیلایەتیەکەی، بۆ ئەمەش دەستی خۆی بە ئاوی کوڵهاتوو سوتاند بە جۆرێک کە ئێسکی دەرکەوت، سەبارەت پارەی تێچووی ناردنی سندوقەکەش پێویستی بە 86 دۆلاری ئەمریکی هەبوو( لەو زەمانەدا ئەم پارەیە بۆ کۆیلەیەک بڕێکی زۆر بوو، بەراوردی ئێستای بکەین دەکاتە نزیکەی 2500 دۆلار) هێنری براونی ڕەشپێست توانیبوی ئەم بڕە پارەیە بە چەند ساڵێک کۆبکاتەوە، ئەویش بەوەی کە هەر کاتێک دەستی بەتاڵ دەبوو هەندێک کاری تری دەکرد بە پارەیەکی زۆر کەم.
نەخشەی ڕاکردنەکە سەریگرت ، هێنری گەیشتە شوێنی خۆی، بەڵام لەوێ نەسرەوت گەیشتە گەڕان و جوڵەو هات وچۆ بۆ زۆر جێگا چوو بۆ ئەوەی باسی دڕندەیی خاوەن کۆیلەی ستەمکار بکات و ئازارو ئەشکەنجەی کۆیلەکان بۆ خەڵکی بگێڕێتەوە.

لەو سەردەمەدا یاسەیەک هەبوو پێی دەوترا (یاسای کۆیلەی هەڵهاتوو**) ئەم یاسایە هەڕەشەیەکی جدی بوو بۆ سەر ژیانی هێنری، بە پێی ئەم یاسایە لە بڕی بڕێک پارەی بەخشیش کۆیلە هەڵاتوەکان دەستگیر ئەکران و ڕەوانەی لای خاوەن کۆیلەکان دەکرانەوە.

لە ترسی دەستگیر کردنەوەی هێنری کۆچی کرد بۆ بەریتانیا، لەوێ دەستیکرد بە کاری نواندن و تەڕدەستی، و دواتریش بوە یەکێک لە دەرکەوتووترین وتاربێژو و بەرهەڵستکار لە دژی کۆیلایەتی .
** Fugitive Slave Law * یاسای کۆیلەی هەڵهاتوو*

___

حەمەتاڵ شۆڕشگێری بانە ،غەدرلێکراوی مێژوو

nusar1

جاشێتی تاکەی ؟

nusar1

ڕۆڵی نەوە جیاوازەکان لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی بوارە جیاجیاکاندا

nusar1
KDC

FREE
VIEW