KDC

هۆڵەندا: کوردستانیانی ئەو وڵاتە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەنەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ،بەشداری یادی 35ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەن ،کە کوردستانیانی هۆلەندا مەڕاسمێکییان بۆ یادی ئەو کارەساتبارە ڕێکخستبوو

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 16.03.2023 لە شاری دێنهاخی وڵاتی هۆڵندا یادی کیمیبارانکردنی شاری هەڵەبجە بەشداری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی هۆڵندی بەڕێوەچوو

ل سەرەتای مەراسیمەکە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانە هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان ڕێزگیرا و ،دواتر بەسروودی نەتەوەیی کورد(ئەی ڕەقیب )ساڵیادەکە بەرزڕاگیرا.
شایەنی باسە کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەشداریان هەبوو. پەیامی هاوبەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کومەڵەی دوستایەتی کورد و هولەندی لە لایەن ب (خۆشناو موسا )خوێندراوە.

لەکۆتایی مەراسیمەکەدا چەپکە گوڵی هاوبەشی ڕێزلێنان پێشکەش بە مۆنیمێنتی شەهید (عومەری خاوەر) کرا.

___

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی پێشوازی لە سەرۆکی یانەی Kurdish Fc کرد

nusar1

بەلجیکا: ناوەندی بڕۆکسل ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی سازکرد

nusar1

ناوەندی نۆیرنبێرگ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا 

KDC
KDC

FREE
VIEW