KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بنکەی نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

لە چوارچێوەی سەردانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ هەرێمی کوردستان .شاندی ناوبراو سەردانی بنکەی نوێنەرایەتی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیمۆکراتەوە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا

ئەمەو شاندی کۆمیتەی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆن سەردانی بنەکەی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە هەولێر کرد. شاندی کۆنفدراسیۆن لە لایەن شاندێکی حیزبی دیمۆکرات بە سەرپەرشتی (محەممەدنەزیف قادری)، بەرپرسی ناوەندی پێوەندییەکانی حیزبی دیمۆکرات، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارەدا دوو لایەن وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی کوردانی تاراوگە، گرنگی کار و چالاکیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کۆکردنەوەی کوردستانیانی تاراوگە لە ژێر چەترێکی بەرینی کوردستانیدا لەپێناو کەڵکوەرگرتن لە تواناکانیان بۆ لۆبیگەری و پشتوانیکردنیان لە دۆزی ڕەوای کورد بە وردی تاوتوێ کرا.

هەروەها هەر دوو لایەن لەسەر هاوئاهەنگی و هاوکاریی باشتری نێوانیان بۆ چالاكییە نەتەوەییەکان لە داهاتوودا، پێداگرییان کردەوەو بە پێویستیان زانی کە دیدارو کۆبوونەوەکان بە بەردەوامی لەگەڵ بەرپرسانی پێوەندیدار درێژەیان هەبێت.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر لە 8ملیۆن هاوڵاتی لە ناوخۆی ئۆکرانیا ئاوارەبوون

nusar1

هۆکاری سڕینەوەی ئەنجامە بەراییەکان ئاشکرا دەکرێت

KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ دوو ئەندام کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW