KDC

ئاڵای کوردستان لە شاری بینگهامتۆنی سەربە نیویۆرک هەڵکرا

چالاکوانانی ڕەوەندی کوردستانی، لە شاری بینگهامتۆن سەر بەنیویۆرک، بە هاوکاری و پاڵپشتی شارەداری شارەکە لە یادی نەورۆزدا ئاڵای کوردستان لەپاڵ ئاڵای ئەمەریکا لەبەردەم شارەداری شارەکەدا هەڵکرا.

لەو یادەدا، جێرد کرام، سەرۆکی شارەوانی شارەکە وتەیەکی پێشکەشکرد و وێرای پیرۆزکردنی نەورۆز، لەسەر رۆڵی باشی رەوەندی کوردستانی شارەکە قسەی کرد.
دواتر نوێنەرانی رەوەندی کوردستانی بینگهامتۆن بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی نەورۆز و هاتنی بەهاری کوردەواری بە هاوکاری شارەدار، ئاڵای کوردستانی لە نێو خۆشی و شادی و چەپڵە رێزاداندا هەڵکرد.

مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، لە پێوەندیەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ رێدوان زێباری چالاکڤانی کوردستانی بینگهماتۆن، وێرای پیرۆزبایی نەورۆز، سوپاس و دەستخۆشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەش کردن و هەروەها سەبارەت بە پەرەدان بە کارو خەباتی کۆنفدراسیۆن چەند بابەت و پێشنیاریان تاوتوێ کردو بڕیاریاندا ساڵی داهاتوو ئەو چالاکییە بە شێوەیەکی فراوانتر و لە چوارچێوەی فێستیڤاڵێکدا بۆ ناساندنی پتری کولتووری بەرێوە ببەن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک لە پەرلەمانی بەریتانیا دەکەن

nusar1

ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

KDC

برووسکەی چەندین نووسەر و کەسایەتی و هوونەرمەند

KDC
KDC

FREE
VIEW