KDC

كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، گەیشتنی كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنای لە جۆری فایزەر راگەیاند.

كۆمپانیای گشتیی بەبازاڕكردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشكییەكان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق:” ڤاكسینەكان لە رێگای ساردكەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنكە و فەرمانگە تەندروستییەكان لە پارێزگاكان و ھەرێمی كوردستان كراون”.

لە ١١ی مانگی نیسانی رابردوودا، یەكەم كاروانی ڤاكسینی فایزەر لە ئەمریكاوە گەیشتبووە عێراق.

تا ئێستا، یەك ملیۆن و ١٢٧ ھەزار و ٢٧٠ كەس لە عێراق، دۆزی یەكەم و دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

___

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا :داوا لە هاوڵاتیان دەکات ،خۆراک پاشکەوت بکەن

nusar1

یەکێتی ئەوروپا گورزێکی گەورە لە کەرتی وزەی ڕوسیا دەدات

nusar1

وەزارەتی کارەبا چوار پڕۆژە جێبەجێ لە هەولێر جێبەجێ دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW