KDC

ڕەوەندی کوردستانی لە سەنتەری شاری ڤۆلفسبورگ یادی نەورۆزیان کردەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆلفسبورگ بەهاوکاری کوردستانیان یادی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیان کردەوە

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 18.03.2024 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆلفسبورگ بەهاوکاری کوردستانیانی ناوچەکە لە سەنتەری شاری ڤۆلفسبورگ لە مەیدانی ڕاتهاوس یادی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی 2723 یان کردەوە

مەڕاسیمی یادکردنەوەکە بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆری کوردستانیان بە ئاڵای کوردستان و جلی کوردی ژمارەیەکی زۆری ئافرەتانی کورد بە جلی ڕەنگاو ڕەنگی کولتوری کوردەواری سەرنجی خەلکێکی زۆری بۆلای خۆیان هێنابوو ،کە بەکردنەوەی ئاگری پیرۆزی نەورۆز و گۆرانی وهەڵپەرکێ یادەکەیان بەرز ڕاگرت ،کە تائێوارەیەکی درەنگ درێژەی هەبوو

جێی باسە میدیای فەرمی شاری ڤۆلفسبورگ بەشێکی ئەو مەڕاسیمەیان گواستەوە و هەروەها لە رۆژنامەکانی ئەو شارە باسێکی لەسەر یادی نەورۆز و کوردستانیانی ئەو دەڤەرە بڵاوکرابووە

___

پرۆفایلی ئەندرێس ئینیێستا

nusar1

فڕۆکەیەکى سەربازى فیلیپین بە (85) سەرنشینەوە تێکشکا

KDC

کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لەسەر هێرشەکەی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW