KDC

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆربەندی وەرزی پەیماننامەکانی دابەشکاری سازکرد

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سێیەم کۆربەندی پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان لە بەستێنی مێژویی وسیاسییەوە لەهەمبەر پێواژۆی کۆنگرە و کۆنفرانسەکانی نێوان پەیماننامەی سیڤەر و لۆزان سازکرد ،کە لەلایەن ئامادەکار و پێشکەشکاری بەتوانا خاتوو شوعلە ڕەسول بەرنامەکە بەڕێوەدەچوو

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 25.03.2021 ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەڕێی پرۆگرامی ZOOM سێییەم کۆربەندی مێژووی و لێکدانەوەی پەیماننامەکانی دابەشکاری بۆ
پرۆفیسۆر دکتۆر ( کەیوان ئازاد ئەنوەر حەمە رەشیدخانی بانە ) دکتۆرا لە زانستی مێژوودا
و دکتۆر خەلیل موستەفا ئەتروشی مامۆستای زانکۆی دهۆک سازکرد

تەوەری یەکەمی کۆربەندەکە بۆ پرۆفیسۆر دکتۆر کەیوان بەناونیشانی :-
ڕووی مێژووییەوە ئەو کۆنگرە و کۆنفرانسانەی دوای پەیمانی سیڤەر بەستران دژی کورد ، لە ڕۆژەڤی ئینتیدابەوە سەری هەڵدا ؟


لەم تەوەرەدا باسێکی لەسەر قۆناخەکانی سەردەمی سیڤەر و بۆلۆزان شیکردەوە و کاریگەری وڵاتانی زلهێز لەسەر ناوچەکە و هەلومەرجی گۆرانکارییەکان کارگەرییەکانی هەبووە ، درێژەی بابەتەکەدا هۆکارەکانی دروستنەبونی کیانێکی کورد لەسەر کۆی گۆرانکاریەکان و ئاستی ئامادەسازی خودی کوردستنیان شیکردەوە

تەوەری دووەمی کۆربەند بۆ دکتۆر خەلیل بەناونیشانی :-
لە رووی سیاسییەوە پەراوێزخستنی نەتەوەی کورد لە سایەی دەوڵەتانی دراوسێ و زلهێزەکانەوە نەبوونی دیسکۆرسی نەتەوەیی کورد بوو یان گەمەی سیاسی و جیۆپۆلەتیکی کوردستان بوو ؟
لەم تەوەرەدا باسێکی لەسەر دروستبونی وڵاتی ئێراق و بەڵێنی وڵاتان بۆ دەستەبەردارکردنی مافەکانی نەتەوەی کورد لە کاتەدا باسکردوو ،هەروەها باسی ڕاپرسییەکانی ئەو سەردەمەی بۆ هاوڵاتیانی کوردستانی باشور ڕونکردەوە ،باسی حکومداری شێخ مەحمود لە کوردستان و هەڵوێستی وڵاتی بەریتانیا لە قۆناخەکانی دوایی باسکردو ،هەوڵی وڵاتانی لە ڕێی کۆمەڵەی نەتەوەکان سایسەتی خۆیان پەرەپێداوە و کە ڕێی پەیماننامەکان کێشەی ناوچەکە بەدور لە خواستی هاوڵاتیانی ناوچەکە بڕیاری لەسەر دەدرێت ،لەکۆتایی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی و سیاسی و یاسایی ئەو ناهامەتییە کە بەسەر کوردستان هاتووە دەکەوێتە ئەستۆی ئە وڵاتە
بەوتوێژی و بۆچوون لەسەر تەوەر بابەتەکان پتر باسەکەیان شرۆڤەکرد

لەکۆتایی کۆربەندەکە لەلایەن ئامادەبوان تێبینی و سەرنجەکانیان لەسەر کۆی تەوەرەکان باسکردو ،و بەپرسیارو وەڵامی گفتگۆکان چەند کاتژمێرێکی خایەند ،

جێی باسە وەرزی کۆربەندی پەیماننامەکان لە سیڤەرەوە بۆ لۆزان و گۆرانکارییەکان دوای سەد ساڵ درێژەی دەبێت

س،ح

___

ئەمەریکا ،بەریتانیا ،فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی داوای گۆرانکاری لەهەڵوێستی ئێران دەکەن

KDC

وەین مەرۆتۆ: هێرش بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی یاسا و سەروەرییە

KDC

بزانە لە ماوی دوو هەفتەدا چەند خێزانی شنگال ئاوارە بوونەتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW