KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی کۆڕەوی گەلی کوردستان

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی کۆڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کوردستان لە باشوور، پەیامێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەڵێن، بەو ئومێدەین چیدی ئەو ڕۆژگارانە دووبارە نەبنەوە و، ئەم یادانەش وەک ھێزێک بۆ نەوەکانی داھاتوو و سوربوون لەسەر بەدەست ھێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد.

دەقی پەیامەکە:

ھێندەی نەبرد دوای ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی 1991 و، لە کۆتایی مانگی ئادار بۆ سەرەتای مانگی نیسان، کۆڕەو و کۆچی ملیۆنی بەرۆکی کوردی گرتەوە، ئەو خۆشی و سەرکەوتنانەی ھێزی پێشمەرگە لە کەرکوک و تەواوی ناوچە کوردستانییەکان درێژەی نەبوو، کۆتاییەکەی بە گەڕانەوەی ڕژێمی بەعس و ھێرشێکی بەرفراوان، لە تۆڵەی ئەو سەرکەوتنانەی ھێزی پێشمەرگە و گەل بوو.

خەڵکی کوردستان بەتێکڕا ھەژمون و دەستەڵاتی بەعسی شۆڤێنی ڕەتکردەوە و، بڕیاری ئەو کۆڕەوە مەزنە درا، خەڵکی ھەرێمی کوردستان ڕوویان کردە ناوچە سنوورییەکان و، بەشێکی زۆری خەڵک لەسەر سنوورەکانی ئێران و تورکیا خۆیان گرتەوە.

سەرماو سۆڵە و باران و برسیەتی و ترس، لەو سنوورانە بەکۆڵی ئەو خەڵکەوە بوو، دونیا لەو کارەساتەی دەڕوانی و چاوی کامێراکان و ڕاگەیاندنەکان، مامەڵە و ڕەفتاری پاسەوانانی سنوور لە ئێران و تورکیای نیشاندەدا.

کورد لەسەردەمی ڕابردوودا تەواوی ژیانی لە ئاوارەیی و ڕاکردن و ژیانی ژێر خێمە و، لە ئۆردوگاکان بەسەربردووە و، دوژمنان ڕێگایاننەداوە وەک ھاوڵاتیەکی ئاسایی، سادەترین مافەکانی وەک مرۆڤ دەستەبەربن و، ژیانێکی ئاسوودە و ئارام بژی .

نەیارەکانی کورد، ھەمیشە ویستویانە ھاونیشتمانی کورد لە گێژاو و ئاڵۆزیدا بژی، ماوەی ئەوەی نەبێ بیر لە ژیان و گوزەران و ئایندە و پرسی نەتەوەیی خۆی بکاتەوە، بۆیە ھەمیشە کۆڕەو و کۆچ لە کورد نەبڕاوە، جا ملیۆنی بێت، یا کەمتر، ھەمیشە کۆچ و کۆڕەو ھاوەڵی تاکی کورد بووە.

لەم یادەدا بەو ئومێدەین چیدی ئەو ڕۆژگارانە دووبارە نەبنەوە و، ئەم یادانەش وەک ھێزێک بۆ نەوەکانی داھاتوو و سوربوون لەسەر بەدەست ھێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد و، کۆتایی ھێنان بە ژیانی ئاوارەیی و کۆچ و کۆڕەو بێت، تا ئێمەی کورد وەک ھەر نەتەوەیەکی دی ژیانێکی ئارام و ئاسوودە و شایستەمان ھەبێت.

بژی کورد بژی کوردستان

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

01.04.2023

___

توشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا 277ملیۆن کەسی تێپەراند،ئەمەریکا بەرزترین ئاستی گیانلەدەستدانی هەیە

nusar1

ژمارەی قوربانیان و پێکدادانەکانی نێوان ئێران و حزبەکانی ڕۆژهەڵات ئاشکراکران

nusar1

وێبنارێک لەسەر پڕۆسەی نوێی تەعریبی کوردستان بەڕێوەچوو

KDC
KDC

FREE
VIEW