KDC

ناوەندی برۆکسل سەبارەت بە چەند پرسێکی تایبەت کۆبونەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی برۆکسل دووەم کۆبوونەوەی خۆیان بەمەبەستی تەواوکردنی کارو بەرنامەی لەدوای دامەزراندن سازکرد ،کە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە باس لە شێوازی کارکردن و ستراتیژی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ،و چەند پرسێکی تری تایبەت بە ناوەندی برۆکسل گفتوگۆیان لەبارەوە کرا

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسل بۆ تەواو کردنی ڕاسپاردەکانی کۆبونەوەی یەکەم لەدوایی دامەزراندن و چەند پرسێکی تری تایبەت کۆبونەوە

لەکۆبوونەوەکەدا باس لە شێوازی کارکردنی ناوەندەکە و بەرنامە و پلانەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرا سەبارەت بەپەیوەندی ناوەندەکان لە دەرەوەی ووڵات و بە تایبەت لە وڵاتی بەلجیکا گفتوگۆی لەبارەوە کرا

بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی بەرپرس و جێگر و ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەند, کەلە ڕەوشێکی دیمۆکراتی دەستەی ناوبراو دیارکران ،بەشێوەیەک جیھانگیر دولەمەری وەک بەرپرسی ناوەند ، لەیلا عیزەت پور جێگری بەرپرسی ناوەندی برۆکسل هەڵبژێدران ،و سەمد گولی وەک بەرپرسی بەشی پەیوندەیەکان ، ئومید باهر گولی بەرپرسی بەشی راگەیاندن ، دیبۆرا ڤان لۆڤیرین وەک بەرپرسی بەشی ئیدارە و ڕێکخستن هەڵبژێردران

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام بدرێت ،و ئامادەکاری بۆ چالاکییەک لە ژێر ناوی خۆناساندنی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسل بەڕێوەبچێت ،هەروەها جەخت لە بەیەکەوەکارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندەکانی تر بەگشتی ناوەندی لۆڤین لە بەلجیکا کرایەوە

___

گروپێکی ژنانی سەر بە کۆنفدراسیۆن رۆژی جیهانی ئافرەتانیان بە جلوبەرگی کوردی پیرۆز ڕاگرت

nusar1

سوید: خۆپیشاندن و ئاڵۆزییەکان بە هۆی سوتاندی قورئانی پیرۆز بەردەوامە

nusar1

پلاندانانی عێراق دوو تاقیکردنەوە لەسەر چۆنیەتی سەرژمێری ئەنجام دەدا

KDC
KDC

FREE
VIEW