KDC

پەنابەرێکی کورد دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە

 ئەفشین سۆهراب ‌زادە، زیندانیی سیاسیی پێشوو و پەنابەری سیاسیی کوردی کەمپێکی شاری مولای تورکیا، جگە لە هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە لە بارودۆخێکی تەندرووستی خراپیشدایە.

فریشتە تاجمیری، هاوژینی ئەفشین بە ماڵپەڕی ئاڤاتودەی راگەیاندووە، کە هاوژینەکەی تووشی خێرایی لێدانی دڵ و خوێنبەربوونی کۆئەندامی هەرسکردن بووە و بارودۆخی تەندرووستی بە شێوەیەک تێکچووە، کە شەوی رابردوو بەهۆی خوێنبەربوون و هەوکردنی گەدە و ریخۆڵەیەوە گواستراوەتەوە بۆ بەشی چاودێری کەمپەکە.

بە گوتەی هاوژینی ئەو پەنابەرە کوردە، هۆکاری بارودۆخی هەنووکەیی ئەفشین، حەوت ساڵ لێدان و ئەشکەنجەی لە زیندانەکانی سوپای پاسدارانە، کە لە ژێر ئەشکەنجە و لێدان تووشی کێشەی هەرسکردن و شێرپەنجەی ریخۆڵە بووە و، لە حەوتەمین ساڵی زیندانبوونی، لەبەر بارودۆخی تەندرووستی و بە هەوڵی راگەیاندن و رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، بە دانانی بارمتەی قورس پشووی پزیشکی پێدراوە و دواتر لە کاتی تێپەڕاندنی پشووەکەی، بەرەو تورکیا  هەڵاتووە و هەر لەوێ داوای پەنابەریی پێشکەش کردووە و، ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەفەرمی بووە بە پەنابەری ئەو رێکخراوە لە وڵاتی تورکیا.

ئەفشین سۆهراب‌ زادە، خەڵکی شاری کامیارانی پارێزگای سنەیە و، لە تەمەنی ١٧ ساڵاندا لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەسزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و، بە هۆی کەمی تەمەنییەوە لە دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ ٢٥ ساڵ کەم کرابووەوە.

سۆهراب ‌زادە لە رێکەوتی دووشەممە، ٥ی ئەپرێلی ٢٠٢١ دوابەدوای سەردانی فەرمانگەی کۆچی شاری ئێسکی شەهیر بۆ وەرگرتنی بەڵگەی رێگەپێدانی چوونەدەرەوەی شار، بەمەبەستی چاوپێکەوتنی هاوڕێیەکی خۆی، دەستبەسەر دەکرێ.

فریشتەی هاوسەری ئەوەیشی ئاشکراکردووە، کە فەرمانگەی کۆچی شاری ئیسکی شەهیر پێیان گوتووە، کە ئەفشین بۆ وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێکی کورت بۆ ئەنکەرە بەڕێ دەکرێ، بەڵام دەرکەوت درۆیان کردووە و، بەیانی ئەو رۆژە ئەفشین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێیگوتووە، کە بۆ کەمپی دیپۆرتی شاری کایسری گوازراوەتەوە و ناچار کراوە بەڵگەی دیپۆرتکردنەوەی خۆی واژۆ بکات.

___

لە پێناو تەندرووستییەکی باش و لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە ئەم کارانە بکەن

KDC

یەکێتی ئەوروپا دوا هەوڵ خۆی بۆ ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوەکی ئێران دەدات

nusar1

کۆریای باکوور موشەکی نوێ تاقیدەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW