KDC

شاندێکی ناوەندی سوید سەردانی باڵوێزخانەی ئێراق دەکەن

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید کەپێکهاتبوون لەدەستەی کارگێری ناوەند سەردانی باڵوێزخانەی ئێراق لەو وڵاتە دەکەن ،لەکۆبونەوەیکدا باسی کارو چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و هاوکاری هەماهەنگی نێوان ڕەوەندی کوردستانی و بالوێزی ئێراق کرا

ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 18.04.2024 لە شاری ستۆکهۆڵم شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید بەسەرۆکایەتی سەلام کوردە بەرپرسی ناوەند سەردانی باڵوێزخانەی ئێراق لەو وڵاتە دەکەن و لەلایەن بالوێزی ناوبراو پێشوازیی کران
لەدانیشتنێکدا شاندی ناوەندی سوید تیشکیان خستە سەر ئامانجی دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هەروەها لە بارەی دروستبونی ناوەندەکانیش باسیان لە کارو چالاکییەکانی ناوەندەکان کرد ،لەلایەنکی تر باسی هاوکاری هەماهەنگی نێوان ڕەوەندی کوردستانی و باڵوێزی ئێراق کرا، لەو پێناودا خزمەتی زیاتر و چارەسەکردنی کێشەکانی هاوڵاتیان خرایە ڕوو
لەکۆتایی دانیشتنەکەداشاندی ناوەندی سوید سوپاس باڵوێزی ئێراقیان کرد بەو پێشوازییە گەرمەی لێیان کرا و لەلای خۆشییەوە باڵوێزی ئێراق خۆشحاڵی بەو جۆرە سەردانانە دەربڕی هیوایی سەرکەوتنی بۆ ڕەوەندی کوردستانی خواست و هەروەها هەردوو لا بەپێویستیان زانی کە ئەم دیدارانە لە داهاتوو درێژەیان هەبێت

___

سویسرا: ڕەوەندی کوردستانی گردبوونەوەیەک لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام دەدەن

nusar1

فرۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی چەکدارانی ئیران دەکەن

KDC

واتسئەپ سکاڵا لەسەر ئەم بەرنامەیە تۆمار دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW