KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی

ئەمڕۆ ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییە ،لەم ڕۆژەدا یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە 22.04.1898 لە دەرەوەی وڵات و لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لەلایە میقداد مەدحەت بەدرخان دەرچوو ، هاوکات یادی 25ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە ،کە هەمان ڕۆژ بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی دەستنیشان کراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە .

بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە تەواوی ڕۆژنامەنوسان و میدیکارانی کوردستان دەکەین ،کە هاوشانی ڕۆژنامەکانی جیهانی و کوردیش هانگاوێکی گرنگ لە و بوارەدا دەستپێکردووە ،لە پێشخستن و پاراستنی زمان و فەرهەنگ و کولتوری کوردی و ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بە جیهان،کە هەمیشە پێشەنگی کاری پیشەی خۆیان بوون .
جارێکی تر یادی 125 ساڵەی دەرچونی یەکەم ڕۆژنامە و ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لە هەموو ڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیاندکاران پیرۆزدەکەین ،هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە هانگاوێک بۆ ڕێکخست و باشتر بەڕێوەچوونی کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری لە کوردستان .

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
22.04.2023

___

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردەوە بۆ کوردانی تاراوگە

KDC

بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەک گوندێکی عێراق لە قوڵایی بیابانی بێ ئاو و بێ کارەبا ژیان دەکەن

KDC

جۆرەکانی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW