KDC

شاندی ناوەندی سویسرا و بازل بەشداری یادی 108ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان دەکەن

لەچوارچێوەی یادکردنەوەکانی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان ،کەلەلایەن شارەوانی لۆزان پشتگیری دەکرێت ،شاندی هاوبەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا و شاری بازل بەشداری یادی قوربانیانی ئیمپراتۆری عوسمانی دەکەن ،کەلەلایەن ڕەوەندی ئەرمەنی لەژیر ناونیشانی (ڕێگای یادەوەری خاچەکان ) ڕێکخرابوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 23.04.2023شاندی هاوبەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا و بازل کەپێکهاتبون لە : سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی بازل و بەرپرسی ڕاگەیاندنی سویسرا و شێخموس ئۆزدەمیر ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی سویسرا بەشداری مەراسیمی یادکردنەوەی 108ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکانی کرد ،کە لە لایەن ڕەوەندی ئەرمەنییەکانەوە لەکەنیسەی سانت فرانسۆ لە شاری لۆزان ڕێکخرابوو

یادکردنەوەکە، بەهاوبەشی لەلایەن ڕەوەندی ئەرمەنی و ئاشوری و بەپاڵپشتی کۆمەڵەی یۆنانی مێلیسا بۆ هێلینزم ڕێکخرابوو ،بەدروشمی (هەرگیز لەبیری مەکە ) و بەمەراسیمێکی ئاینی دەستی پێکرد .دواتر بەشداربوان بە وتار ، موزیک و گۆرانی خەمبار بەشداریان کرد و کۆتایی مەراسیمەکەش بەهەڵکردنی مۆم لەلایەن بەشداربووان ڕێز لە قوربانیان گیرا ،

جێی باسە یادکردنەوەی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان ،کەلەلایەن شارەوانی لۆزان پشتگیری دەکرێت ،چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵ لە ڕەوەندی ( کورد ،یۆنان ،ئەرمینی و ئاشورییەکان ..هتد بە ڕێکخستنی کۆنفراس و مەراسیمی جیاواز یادی پەیماننامەی بە ناو ئاشتی دەکەنەوە

س،ح

___

تورکیا بە تاوانی جەنگ تاوانبار دەکرێت

KDC

دەستگیرکراوێکی کورد ژیانی لە مەترسیدایە

KDC

ئێران و تاڵیبان چەندڕێککەوتننامەیەک واژۆدەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW