KDC

لەئەڵمانیا شاندی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

لەچوارچێوەی سەردانی شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن بۆ ئەڵمانیا ،کۆبونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ کۆمەڵەو ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە باکوری ڕاین- ڤیستفالن ئەنجامدا

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 27.04.2023شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ،کە پێکهاتبوون لە ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و کۆڤان ئامێدی سکرتێر وئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی فراوانیان لە شاری دویسبورگ بۆ کۆمەڵەو ڕێکخراوە کوردستانییەکان کرد

کۆبوونەوەکە کە نوێنەرانی لایەنەکان ،ڕێکخراوەکان کەسایەتی سیاسی ،پزیشکان و چالاکوانان ئامادەبوون ،سەرۆکی کۆنفدراسیۆن تیشکی خستە سەر کارو چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردستانی و ئامانج و پرانسیپەکانی کۆنفدراسیۆنی شیکردەوە
لەبەشێکی تر کۆبونەوەکە بەشداربوان لە چالاکی و بزاڤی کۆمەڵەو ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە باکوری ڕاین -ڤێستافالن ڕوونکردەوە ،و چەندین پێشنیاریان بۆ پێشخستن و ڕێکخستن چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەشکرد ،هەروەها پشتگیر کارو چالاکیەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیان کرد و هەوڵەکانی کۆنفدراسیۆن بۆ کۆکردنەوەی کوردستانیان بەرزنرخاند

لەکۆتایی کۆبوونەوەکە سەرۆکی کۆنفدراسیۆن سوپاسی ئامادەبوانی بەگشتی کردو هەروەها سوپاسی ڕێکخراوی کۆمکاری لەدویسبورگ کرد، بۆ ئەو پێشوازی و هاوکارییەی بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە کردبویان .

س،ح

___

ڕێکەوتنی نێوان ئێران پاکستان (نەوت بەرامبەر برنج )

KDC

پەروەردە لە نێوان پێشکەوتنی تاک و کۆمەڵگادا

nusar1

پوختەیەک لە کار و ئامانجەکانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW