KDC

پیرۆزبایی جەژنی قوربان


بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە ، بەناوی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە ، گەرمترین پیرۆزیایی لە موسڵمانانی کوردستان دەکەین لە ھەرکوێیەکی دونیابن ، پێیان دەڵێین جەژنتان پیرۆز و ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن .
ڕاستە بارودۆخی ژیان و سەختیەکانی و ئەو زوڵم و زۆرە بەردەوامەی لە کورد دەکرێت لەھەر پارچەیەکی کوردستان و دواتر ئەو پەندێمیەی کۆرۆنا و لێکەوتە بەردەوامەکانی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک ، ھەندێک جار لە خۆشی و ئاسودەیی جەژن ڕەنگە ھەندێکمان دوربخاتەوە ، بەڵام ژیان پێویستی بە بەردەوامی و تێکۆشان و ڕانەوەستانە .
بەو ھیوایەی گشت لایەک سەلامەت و تەندروست باش و ھەمیشە ئاسودەبن و گشت ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت .

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

___

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا دوو دیداری گرینگی ئەنجام دا

KDC

ئەمەریکا :46کۆچبەری نایاسایی لە بارهەڵگرێکدا گیان لەدەستدەدەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW