KDC

ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا کاروچالاکییەکانیان فراوان دەکەن و لەو نێوەندا فدراسیۆن ،ناوەند ،کۆمەڵەو ڕێکخراوە کورستانییەکانی ئەڵمانیا کارو چالاکییەکانیان پەرەپێدەدەن و ئامانجیانە بەرنامەی چالاکییەکانیان لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیدا بەردەوامی بە خەباتی پیشەی خۆیان بدەن

بۆئەو مەبەستە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 2023.05.16 بەشێوەی ئۆنلاین و لەڕێی پرۆگرامی ZOOM کۆبونەوەیەکی فراوان بە سەرپەرشتی هەورامان عەلی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و ئامادەبوونی نادر دۆغاتی سەرۆکی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا و کۆمکاری و بەرپرسی ناوەندەکان و کۆمەڵەو ڕێکخراوە کوردستانییەکانی بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەکە بە ئامانجی یەکخستن و کارو چالاکییەکان لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بوو

کۆبوونەوەکە بە ئامانجی یەکخستن و کارو چالاکییەکان لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بوو ، هەروەها لەسەر چۆنیەتی رێکخستنی میکانیزمی هاوبەش وهەماهەنگی رێکخراوەکان ،و هەنگاو نان بۆ بەستنی کۆنفراسێک هاوڕابوون ، لایەنکی تری کۆبونەوەکە پەرەپێدانی کار و چالاکییەکان یادو بۆنە نیشتمانییەکان بوو

جێیباسە کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی گشتی گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەبوو ،دوای گفتوگۆیەکی فراوان و بۆ یەکەم جارکۆمەڵەو ڕێکخراوەکان بەو شیوە فراوانە بەرنامەو ئادای کارکردنیان لە چوارچێوەی کۆنفدراسیۆن خۆیان یەکلابکەنەوە ،هەروەها بۆ باشترکردن و پێشخستنی ئەدایی دیاسپۆرا ، هیوایان خواست لە ئایندە هەنگاوی باشتر و کاراتر ئەنجامبدرێت

___

نامەی چوار شەهید

KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای 5ملیار یۆرۆ هاوکاری بەپەلە بۆ ئەفغانستان دەکات

nusar1

هۆشداری کەمی گازو پچرانی کارەبالە ئەوروپا دەردرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW