KDC

ئەڵمانیا لە لوتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ژمارەی داواکاری مافی پەنابەری

ڕۆژنامەی “ڤێڵت ئام زۆنتاگ” ڕۆژی یەکشەممە لە راپۆرتی خۆیدا رایگەیاند، ئەڵمانیا لە ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە پلەی یەکەمدایە .
ڕۆژنامەکە دەڵێت، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 194808 داوای مافی پەنابەرێتی پێشکەش بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کراوە، هەروەها نەرویج و سویسراش راپۆرتێکیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەوروپا بۆ پشتگیری لە داواکاری مافی پەنابەرێت… هاوکات 47 هەزار و 231 داوایی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا تۆمار کراون . لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە 36 ٪ ی پەناخوازان خەڵکی سووریان و 18 ٪ یان ئەفغانین و 6 , 6 ٪ ی خەڵکی عێراقن .

دووەم وڵات لەڕووی داوایی مافی پەنابەریەوە ، بەپێی ڕۆژنامەکە ، فەرەنسایە (32212) ، بەدوایدا ئیسپانیا ( 25823 ) و ئیتالیا ( 20620 ) . لە کۆتایی لیستەکەدا هەنگاریا ( 19 ) ، ئیستۆنیا ( 30 ) و لاتڤیا ( 58 ) .
پێشتر هۆرست سیهۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی دەربڕی بوو سەبارەت بە دۆخی ئێستای کۆچ کردن لە دژی زیادبوونی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ڕێگای بەڵکانەوە خۆیان دەگەێننە ئەڵمانیا .
وەزیر ئاماژەی بەوەدا کە پێشتر ، دانیشتوانی ئەڵمانیا هەمیشە چاوپۆشییان لە دۆخی پەنابەران کردووە و کێشەیان لەگەڵ ھاتنیان نەبووە لەسەر خاکی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ . پێشتر باس لەپەسەندکردنی تەنیا 200 هەزار کەس لەساڵێکدا کراوە بەڵام کاتێک ژمارەی پەنابەران زۆر بوون ، کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی لەو وڵاتەدا دروست بووەو ناڕەزایەتیەکان زیادبوون .
ئەو وەزیرە ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 102,5 هەزار کۆچبەر داوای مافی پەنابەرێتیان لە ئەڵمانیا کردووە

___

ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆسلۆ بەشداری ڕێپێوانێکیان کرد

nusar1

پەنابەرێکی کورد دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە

KDC

کارو چالاکیەکانی مانگی 10 کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی

KDC
KDC

FREE
VIEW