KDC

ناوەندی بازل مامۆستا شێرزاد حەسەن بەسەردەکاتەوە

لەچوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەکان ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ لای کەسایەتی وڕۆشنبیران و ڕوناکبیران گەلەکەمان لە دیاسپۆرا ،بۆ ئەم مەبەستە شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بازل بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوەند ،دیدارێکیان لەگەڵ نوسەر ،وەرگێر و ڕوناکبیری گەلەکەمان مامۆستا شێرزاد حەسەن کرد

ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 2023.05.24 شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەشاری بازل-سویسرا ،کەپێکهاتبوون لە سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەند و فەیزییە پەریشان ،شۆڕش ئۆردۆگان و ئەحمەد تەیموری ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەند ،دیدارێکیان لەگەڵ مامۆستا شێرزاد حەسەن نوسەر ،وەرگێر ڕوناکبیری گەلەکەمان سازکرد
لەدیدارەکەدا بەرپرسی ناوەند مێژوی دەستپێکی دامەزراندی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکانی شیکردەوە ،ئامانج و ستراتیژی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکانی باسکرد و دواتر گفتگۆ یەکی کراوە لەسەر کۆی گشتی بابەتی هەمەچەشنی سیاسی و کولتوری و هونەری و ئەدەبی باسیان لەبارەوە کرا،سەرنج و تێڕوانینەکان لەوبارەوە چەندکاتژمێرێکی خایەند

جێیباسە لەو دیدارەدا چەپکەگوڵی ڕێزلێنان ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەشی ماۆستا شێرزاد کراو ،هیوای تەمەندرێژی و سەرفرازیشان بۆخواست ،لای خۆیەوە مامۆستا شێرزاد خۆشحاڵ بوو بەو سەرکردنەوە ودیدارانە، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنفدرسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خواست

___

لە هەولێر ساختەکارێکی فیزا دەستگیر دەکرێت

KDC

باکووری کوردستان، لەسەر پێنەدانی حەقدەستەکەی، زیان بە مامی دەگەیەنێت

KDC

چاڤی هێرناندێز: سێ خاڵی ئاڵتونیمان بەدەستهێنا

nusar1
KDC

FREE
VIEW