KDC

ئیتالیا 28 ھەزار یۆرۆ بەوکەسانە دەدات لە کالابریا نیشتەجێ بن

بە مەرج 28 هەزار یۆرۆ بۆ ئەو کەسانە دەدات ، لە گوندەکانی هەرێمی کالابریا لە باشووری ئیتالیا ژیانی بەردەوام بۆ خۆیان دابین دەکەن و بۆ ھەتاھەتایە لە وێ نیشتەجێ دەبن .

هەرێمی کالابریا لە باشوری ئیتالیا پلانی هەیە تا 28 هەزار یورۆ دابین بکات بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادەیی ئەوەیان ھەیە ژیان لە گوندە کۆنەکانی ئەو ھەرێمە بکەن ، بەپێی سەرچاوەکان ژمارەی دانیشتوانی ئەو گوندانە ڕوو لە کەمبوونەوە دەکەن .

بەپێی ڕاگەیاندنەکان، بۆ ڕاکێشانی دانیشتوانی نوێ، لەو گوندانە، کە تێکڕا ژمارەی دانیشتوانیان دوو هەزار کەس دەبێت، هاوکاری دارایی پێشکەش بە تازەهاتووەکان بکەن ، کە دەیانەوێت لەوێ بژین .

بەڵام ئەو بڕە پارەیە ھەروا بەبێ بەرامبەر دابەش ناکرێت، بۆیە ئەوانەی دەیانەوێ ئەو کارەبکەن دەبێت پابەند بن بە مەرجەکان ، ئەنجامدانی کارێکی بازرگای سەربەخۆ یان وەرگرتنی کارێکی دیاریکراو کە پێویست بێت لەلایەن گوندەکەوە، جگە لەوەش پێویستە تازەهاتووەکان تەمەنیان لە 40 ساڵ زیاتر نەبێت و لە ماوەی 90 ڕۆژدا لە پەسەندکردنی داواکاریەکە جێگیر بن بۆ ئەوەی ئەو مۆڵەتی مانەوە و ھاوکاریە پێویستەکان وەربگرن .

ئەو یارمەتیەش بە مانگانە دەدرێت بە ماوەی سێ ساڵ یان بە یەکجار بۆ دامەزراندنی کارێکی بازرگانی نوێ وەک چێشتخانە ، دوکان ، هۆتێل یان ھەر پڕۆژەیەکی تر .

ئامانج لەوە بوژاندنەوەی ئابووری ناوخۆیی و دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێیە بۆ نێو کۆمەڵگا بچووکەکان لەو ھەرێمە .

گیانلوکا گالۆ، ئەندامی ئەنجومەنی هەرێم، وتی :”ئێمە دەمانەوێت داواکاری کار لەگەڵ دابینکردنی پێداویستیدا بگونجێت، بۆیە داوامان لە گوندەکان کرد پێمان بڵێن چ جۆرە کارێکی فڕۆفیشناڵیان پێویستە و لەچ بوارێکدا پڕۆزە بازرگانیەکان گرنگ و پێویستن “

لە ئێستادا زیاتر لە 75٪ ی شارەکانی شاری کالابریا ژمارەی دانیشتوانیان لە 5 هەزار کەمترە، ئەوەش ترسی دروستکردوە کە هەندێک لەو گوندانە لە ماوەی چەند ساڵی داھاتوو لەناوبچن و بونیان نەمێنێ .

سەرچاوە : میدیاکانی ئیتالیا

___

یەکێتی ئەورپا : لە بەفەرمی ناساندنی تالیبان پەلەناکەین ، بەڵام کارکردن لەگەڵی پێویستە

KDC

ئۆکرانیا،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنگێکی وێرانکەر

nusar1

ئێران دەستبەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانیدا دەگرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW