KDC

بەریتانیا : دۆزینەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە شەمشەمە کوێرەدا

ڕۆژنامەی The Independent ی بەریتانی لە راپۆرتێکی رۆژنامەکەدا، جۆرێکی نوێی کۆڤید-19 لە شەمشەمەکوێرەکانی بەریتانیادا دۆزرایەوە کە پەیوەندی بە سارس-کۆڤید-2ەوە هەیە .

لە ڕۆژنامەکەدا ، ئاماژە بەوە دراوە :”توێژەری زانکۆ ئیڤانا مورفی لە زانکۆی ” ئێست ئانگلیا “، ئەو ماددانەی لە دەیان شەمشەمەکوێرە کۆکردەوە و لە لە 53 نمونەدا یەکێک ڤایرۆسی نوێی CORONA ی دۆزیوەتەوە”

مورفی وتی: “هیوا دەخوازێت کە دۆزینەوەکە خەڵک نەخاتە چەوساندنەوەو لەناوبردنی “شەمشەمەکوێرەوە” و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا :”وەک هەموو ئاژەڵە کێوییەکان ئەگەر بەتەنیا بەجێهێڵران ، هیچ هەڕەشەو مەترسیەک دروست ناکەن”

ئەو ڤایرۆسە لەلایەن شارەزایانی تەندروستی گشتی لە ئینگلتەرا دەستنیشانکراوە، ناوی (RhGB01) ی لێنراوە .
ئەو پسپۆڕانە دەڵێن ” پێناچێت هەڕەشەبێت بۆ سەر مرۆڤ ، مەگەر ئەوکاتەی گۆڕانی بەسەردابێت ، هیچ بەڵگەیەک نییە کە تا ئێستا گواسترابێتەوە بۆ مرۆڤ ” .
دیانا بێڵ لە زانکۆی ئەنگلیا ڕایگەیاند ” ئەو جۆرەی کە بۆیان دەرکەوتووە ئەگەری زۆرە لە هەزاران ساڵ RhGB01 بوونی ھەبووە و تەنیا ئێستا بۆیان دەرکەوتووە کە توێژینەوە تازەکە کراوە ” ، داوای ” لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر جۆرە جیاوازەکانی شەمشەمەکوێرە و جۆرەکانی تری دەکات ” .

ئەم جۆرە لە شەمشەمەکوێرەیە لە سەرتاسەری ئەوروپا، ئەفریقا، ئاسیا و ئوسترالیا دۆزراوەتەوە ڤایرۆسی هاوشێوە لە جۆرەکانی تری شەمشەمەکوێرەی چین و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات دۆزراوەتەوە”

___

ڕاگەیەندراوێک لە بەرەی هاوکاری ڕێکخراوە کوردستانییەکان

nusar1

تورکیا چالاکوانێکی سیاسی کوردی رادەستی ئێران کردۆتەوە

nusar1

نرخی نەوت بەرزبووەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW