KDC

پاریس:دیدار لەگەڵ نوێنەری هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنستیتوتی کورد

رەحیم رەشیدی، ناسراو بە مستەر کورد، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی، لە درێژەی دیدارەكانیدا، سەردانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنستیتوتی كوردی لە پاریس كرد.

ڕەشیدی لە دیدارێکیدا لەگەڵ عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا، وێرای باس و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر چالاكییەكانی كۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، هاوكات باسیان لە یەكەمین دیداری كۆنفدراسیۆن بە بۆنەی تیپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان، لە لۆزانی سویسرا کرد.

دواتر مستەر كورد سەردانی ئەنستیتوتی كوردی لە پاریس كرد و، بە گەرمی لەلایەن د. كەنداڵ نەزان سەرۆكی ئەنستیتوەکە پێشوازی لێكرا.

نوێنەری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، وێڕای بەرزنرخاندنی خەبات و مێژووی ئەنستیتوتی كورد لە پاریس، لەسەر هاوكاری كۆنفدراسیۆن و ئەنستیتوتی كورد بۆ خزمەت بە دۆزی رەوای كوردستان پێداگری كردەوە.

لای خۆیەوە د. كەنداڵ نەزان، وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ سەردانی رەشیدی بۆ ئەنستیتوتی كورد، هاوكات باسێكی لەسەر بایەخی رەوەندی كوردستانی پێشكەش كرد و، رایگەیاند، بە چاوی ڕێزەوە سەیری هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانە دەكەن، كە بۆ پێشخستن و یەكخستنی رەوەندی كوردستانی لە ئارادان.

هەروەها هاوڕابوون كە پێویستە باشتر و بە بەرنامەتر لە پێناو یەكخستن و رێكخستنی رەوەندی كوردستانی دا كار بكرێت و، لە هەموو دەرفەتەكان بۆ دەستەبەربوونی ئەو ئامانجە كەڵك وەربگیردرێت، ئەوەش لە پێناو گەشەدان بە بیری نەتەوایەتی بۆ خزمەتی زیاتر بە دۆزی رەوای كوردستان.

___

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ کوردانی تاراوگە 

KDC

بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە سلێمانی ئەنجامدرا

KDC

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردەوە بۆ کوردانی تاراوگە

KDC
KDC

FREE
VIEW