KDC

ناوەندی دوسلدۆرف لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دوسلدۆرف، لە شاری کریفێلدی ئەڵمانیا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی، بە بەشداری جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر چەند پرسێک ئەنجامدا .

ئەمڕۆ یەکشەممە، رێککەوتی 11ی6ی2023، بە بەشداری هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دوسلدۆرف، یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان دوای هەڵبژاردنی دەستەی نوێی ناوەندەکە ئەنجام دا.

کۆبوونەوەکە، لەسەر ڕۆشنایی بەرنامە و پلانەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو، کە کار و بەرنامە و پلانی ئایندە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هاوکات زۆر پرس و بابەتی تایبەت بە ناوەند و چالاکییەکانی لەسەر پرسی ئافرەتان و گەنجان و، بابەتی پەروەردەیی و هەوڵەکانی لیژنەی پەروەردە لە ناوەند، بۆ خويندنی زمانی کوردی لە هەندێ قوتابخانەی شاری کریفێلدی ئەڵمانیا تاوتوێکران.

جێی باسە، دواتر داڕشتنی بەرنامە و پلانی کار و چالاکییەکانی ناوەند، بۆ ئەمساڵ داڕێژرا و بڕیاریان لەبارەوە درا.

___

هێرشێکی دیکەی تورکیا دەکرێتە سەر رۆژئاوای کوردستان؟!

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە یابان دادەمەزرێت

nusar1

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆ کارلۆس

nusar1
KDC

FREE
VIEW