KDC

واشنتن: نوێنەری كۆنفدراسیۆن پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرد

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حکومی، پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە بە سەردانێک گەیشتۆتە ئەمەریکا.

دوێنێ یەکشەممە، ڕێککەوتى ١١/٦/٢٠٢٣، رەحیم رەشیدی، نوێنەری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە ئەمەریكا و كەنەدا، لەگەڵ بەیان سامى عبدولڕەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا و، ستافی نوێنەرایەتی و، حیكمەت بامەڕنی بەرپرسی لقی ٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەمەریكا و كەنەدا، د. سلوان سنجاری بەڕێوەبەڕی گشتیی كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن، پێشوازییان ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆی حکومەتى هەرێمى کوردستان كرد.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی، بەرنامەیەکى فراوانى دیدار و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەى ئەمەریکى هەیە، کە لە نێوانیاندا وەزارەتەكانی دەرەوە، بەرگرى، خەزێنەداری، کۆشکى سپى، هەروەها ئەندامانى کۆنگرێسى ئەمەریکا و دامەزراوەکانى دیکە.

جێی باسە، لە ڕێککەوتى ١٤ى مانگیشدا، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە پەیمانگاى ئاشتى ئەمەریکى، وتارێك لە سەر دوایین بەرەوپێشچوونەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە ڕووى سیاسى، ئاسایش و مرۆیی پێشکەش دەکات.

___

مەغریب: لە ماوەی دووڕۆژدا پتر لە 230 کۆچبەری نایاسایی ڕزگار دەکات

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکان

nusar1

تەرمی چەند کۆچبەرێکی کورد بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW