KDC

ئەمڕۆ 14/6 لە تەواوی وڵاتی سویسرا ژنان خۆیان بۆ خۆپیشاندانێکی گەورە ڕێک دەخەن

لوقمان هەورامی

داواکاری ژنان لەم خۆپیشاندانە بۆ یەکسانی مافەکانی ژنانە لەگەڵ پیاوان، لە تەواوی جومگەکانی وڵاتی سویسرا.

سەرەکیترین داواکاری لەم خۆپیشاندانە ،هەقدەستی کارە، کە دەیانەوێ یەکسانبێ لەگەڵ پیاوان، لە هەندێ جێگا هەقدەستی ژنان نزیکەی لە سەدا 15 کەمترە.

دووەم دواکارییان، زیادکردنی پشووی منداڵ بوونە، هەم بۆ دایکان هەم بۆ باوکان.

ناڕازی ژنانی سویسرا، دوای ڕیفۆرمی یاسای خانەنشینی زۆر زیانداربووە، کە دەبێ ژنان تا تەمەنی 65 ساڵی کاربکەن، ئینجا مافیان ھەیە خانەنشین بن.

ئەم خۆپیشاندانە لە میدیاکانی سویسرا زۆر گرنگی پێدەدرێ، بە تایبەت میدیاکانی لایەنە چەپ و سۆسیالیستەکانی سویسرا.

سویسرا ڕاستە لەناو جەرگەی ئەوروپایە، بەڵام سیاسەت و یاسای زۆر جیاوازی لە ئەوروپا هەیە، بە تایبەت لە بواری مافەکانی ژنان.

داخوازی و هیوای ژنانی سویسرا ئەوەیە، کە وڵاتەکەیان بگاتە ئاستی وڵاتانی وەک فینلاند و نەرویج و ئایسلەندا، کە پێشکەوتووترین وڵاتانن لە مافەکانی ژنان.

___

لێکۆڵینەوە لە واقیعەکانی داهات: ئەڵمانیا، پشتگیری کۆمەڵایەتی

nusar1

لە هەولێرەوە حاکمی داهاتووی عێراق دەناسرێ

KDC

ژن لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا

nusar1
KDC

FREE
VIEW