KDC

ناوەندی سوید بۆ سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان پانێڵێک ساز دەکات

بە بەشداری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، پانێڵێک بە ناونیشانی سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان و مافەکانی گەلی کورد، ساز دەکات، کە تێیدا چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی ئامادەی دەبن.

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 18ی حوزەیرانی 2023، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، لە شاری (Järefall)ی وڵاتی سوید، پانێڵێک بە ناونیشانی 100 ساڵەی پەیمانی لۆزان و مافەکانی گەلی کورد، بۆ هەریەکە لە، ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، جەمال عەلەمدار نوێنەری بارزانی نەمر لە ئەوروپا بۆ ساڵانی1971بۆ 1976 و، ئیدریس ئەحمەدی مامۆستای زانستی باڵا لە زانکۆی کالستاد، ساز دەکات.

سەلام کوردە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕایگەیاند، پانێڵکە بە بەشداری سێ کەسایەتی سیاسی لە چوارچێوەی سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان بەڕێوەدەچێت، هاوکات لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و، ڕێکخراوەکانیش بانگهێشتکراون.

بەرپرسی ناوەندەکە، بەرنامەی کاری پانێڵەکەی روون کردەوە، کە بە شێوەی دیدار و ئامادەبوونی لایەنەکان و کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی دەبێت، هاوکات دەستپێکی دیدارەکە بە سروودی نیشتمانی و وتاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید دەبێت.

سەلام کوردە، ئەوەشی خستەڕوو، کە هاتن بۆ هەمووانە، هەروەها ڕادیۆی ئاشتی، بە شێوەی ڕاستەخۆ پانێڵکە دەگوازێتەوە.

ناونیشان و کاتی پانێڵکە :-

Kulturscenen Mälarvägen 2

41117 Järfälla

ڕۆژی یەکشەممە 2023.06.18

کاتژمێر. 13:00بۆ 16:00

هاتن بۆ هەمووانە

س،ح

___

ئیتڵاعات بە زۆر دەیانەوێ تاوانی کوشتنی کەسێک بخەنە ئەستۆی ئافرەتێکی کورد

KDC

سوریا:دابەزینی هێزی سەربازی هاوپەیمانان گەڕان بەدوای سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە

nusar1

لەتورکیا تەرمی حەوت کۆچبەری تر دۆزرایەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW