KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبینارێکی بۆ سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان ڕێکخست

بەشی راگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێبنارێکیان لەسەر پەیمانی لۆزان، بۆ پرۆفیسۆر دکتۆر هاوڕێ عەزیز مەنسوربەگ، رێکخست، کە تێیدا چەندین ئەندامی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی تێیدا بەشدار بوون.

لە درێژەی چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان، ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن ئێوارەی شەممە، ڕێککەوتی 2023.06.18 وێبینارێکی بە ناونیشانی (خوێندنەوەیەکی زانستیانەی هاوچەرخ لەسەر پەیماننامەی لۆزان و هۆکارەکانی کردنە دەرەوەی کورد لە داڕشتنی هێڵکاری سنوورەکانی بە دەوڵەت کردنی وڵاتانی ناوچەکە)، بۆ پرۆفیسۆر (دکتۆر هاوڕێ عەزیز مەنسوربەگ)، پرۆفیسۆر و ڕاوێژکار و مامۆستای زانکۆ ڕێکخست.

وێبینارەکە بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێی پڕۆگرامی ZOOM و لەلایەن خاتو شوعلە ڕەسوڵ ئامادە و پێشکەشکرا، سەرەتای وێبینارەکە دکتۆر هاوڕێ تیشکی خستەسەر ڕەوتی مێژووی گۆڕانکارییەکانی پێش پەیمانی لۆزان، کە لە کۆتاییەکانی خەلافەتی عوسمانی، سەرەتای دۆزینەوەی بیرۆکەی نەوت بوو لە ناوچەکە، ئەوەش هێڵکاری دروستی لەسەر کۆی هێنایە کایە و بەرپاکردنی جەنگی یەکەمی جیهانی بەرپا کرد، بە پەلکێشکردنی وڵاتانی هاوپەیمانان بۆ ناوچەکە و، بووە هۆی ئەوەی نەخشەی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابڕێژرێت.

دواتر باسی لەسەر ڕۆڵی کورد لە ناوچەکە و گرێدانەوەی بە هەلومەرجی گۆڕانکارییەکان و، هەلومەرجی کورد لە ڕووی بەڕێوەبردن و تەنگژەی ناوچەکە کرد و، خاڵی لەسەر کەموکوڕییەکان دانا و، هەڵسەنگاندنی بۆ بزاڤی ناوخۆی کورد لەو سەردەمەدا کرد.

لە کۆتایی باسەکەی پرۆفیسۆر هاوڕێ، باسی لە هەژموونی وڵاتانی هاوپەیمانان لە ناوچەکە و هاتنەناوەی ئەمەریکا وەک گۆڕانکارییەکی دیکە بۆ سەرجەم ناوچەکە لێکدایەوە، گەڕی سەقامگیریش وەک فاکتەرێکی دیکەی گۆڕانکارییەکان و دروستبوونی کیانێکی سەربەخۆ بۆ ناوچەکە، خاڵێکی دیکەی باسەکە بوو، هەروەها هەڵسەنگاندنی بۆ دۆزی کورد لە سەد ساڵەوە بۆ ئێستا کرد و، هۆکارە شارەوەکانی ڕووداوە مێژووییەکانی سەردەمی کۆن و نوێی بە یەکەوە گرێدایەوە.

پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە سەرنج و تێبینی جۆراوجۆریان باسکرد و، بە پرسیار و وەڵام، وێبینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

جێی باسە، وێبینار و دیدارەکان بۆ سەد ساڵەی لۆزان درێژەی دەبێت، بۆ ئەوەی بتوانین دیدێکی هاوبەش بۆ خوێندنەوەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکان کۆبکەینەوە.

سۆران حەسەن

___

پەڕتووکی ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا

nusar1

پرۆفایلی پیپ گواردیۆلا

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە وڵاتی دانیمارک کۆبوونەوەیان لەگەڵ ناوەندی ئەو وڵاتە ئەنجامدا

KDC
KDC

FREE
VIEW