KDC

شفا بارزانی بەشداری کۆڕبەندێکی جیهانی کرد

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، بە فەرمیی بەشداری لە کۆڕبەندی پارتە دیموکراتەکانی جیهان و دۆستەکانی دەکات.

شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر داوای فەرمی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی وڵات KYC، بەشداری کۆڕبەندی پارتە دیموکراتەکانی جیهانی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کرد.

بۆ یەکەمینجارە لە مێژوودا، کوردستانیانی دیاسپۆرا بە فەرمیی بەشداری لە کۆڕبەندێکی سیاسی جیهانی و نێودەوڵەتیدا بکەن.

لەم کۆڕبەندەی ئەمساڵدا، زیاتر ٤٠٠ سیاسەتمەداری جیهانی و دیموکراتەکان تێیدا بەشداربوون، هاوکات بۆ یەکەمینجارە لە مێژوودا، کوردستانیانی دیاسپۆرا بە فەرمیی بەشداری لە کۆڕبەندێکی سیاسی جیهانی و نێودەوڵەتیدا بکەن.

شفا بارزانی لە کۆربەندەکەدا باسی لە گرینگی ئەم پێگە سیاسی و جیهانییەی کوردستانیانی دیاسپۆرا کرد، کە لە ئایندەدا ڕۆڵی گرینگیان بۆ کوردستان و ئایندەی کوردستانیانی دیاسپۆراش دەبێت.

لە کۆڕبەندەکەدا جگە لە دیداری فەرمیی سەرۆکی پارتە دیموکراتەکانی جیهان، سێر ستیڤن هارپەر و ٢٢ەمین سەرۆکی کەنەدا، شفا بارزانی چەندین دیداری گرینگی ئەنجامدا، وەک لەگەڵ:

ڕانێل لویکەر لیمسینغە، سەرۆکی سریلانکا

لۆرد ولیەم هەیگ، وەزیری دەرەوەی پێشووی حکومەتی بەریتانیا

سکۆت مۆریسۆن، سەرۆکی حکومەتی ئوسترالیا

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا

یانیز جانسا، سەرۆکی پارتی دیموکراتی سلۆڤینیا و سەرۆکی حکومەتی پێشووی سلۆڤینیا

ئیلمار برۆک سیاسەتمەداری جیهانی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا

جۆن هاوارد سەرۆکی پێشووی حکومەتی ئوسترالیا

لۆڕد دانیال هەنان لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا

ریحال مەککاوی سەرۆکی بۆردی دەرەوەی پارتی ئیستقلالی مەغریب

شایەنی باسە، کۆڕبەندی دیموکراتەکان لە لەندەن، رێککەوتی ١٩ تا ٢١ی٦ بەردەوامی هەبوو.

___

کۆنفدراسیۆن پیرۆزبایی و پشتیوانی لە دەستەخوشكی نێوان عەنکاوە و ستێرلینگ هایتەس دەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا بەشداری دیدارێکی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی پەنابەران دەکەن

nusar1

کەنەدا:ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی خانمێکی کوردیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW