KDC

ڕاگەیەندراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر گرژییەکانی نێو ڕیزەکانی کۆمەڵە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە دووپاتبوونەوەی شەڕی ناوخۆیی، داوا لە لایەنەکان دەکات، کە کێشەکان لە ڕێگەی وتووێژەوە چارەسەر بکەن و، بوار نەدەن بە دوژمنانی کورد و کوردستان، هەلەکە بە قازانجی خۆیان بقۆزنەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

کوردستانیانی هێژا

جەماوەری دڵسۆزی کوردستانی

هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن، بە داخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٣، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێو ڕیزەکانی کۆمەڵە لە دەڤەری سلێمانی باشووری کوردستان پەرەی سەند و، بە داخێکی زۆرەوە دوو لایەنی کۆمەڵە تەقەیان لە یەکتر کرد، بەم هۆیەشەوە دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە گیانیان لە دەستداوە.

لەم پەیوەندییەدا کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێڕای بەداخبوونی خۆی لەو ڕووداوە ناخۆش و زیانبارە، کە لەو هەلومەرجە ناسک و هەستیارەدا هاتووەتە گۆڕێ، داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکەین ددان بە خۆیاندا بگرن و ڕێگە نەدەن دۆخەکە لەوە زیاتر ئاڵۆزتر بێت و، دوژمنانی کورد و کوردستان، بە قازانجی خۆیان هەلەکە بقۆزنەوە.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئەوپەڕی هەوڵی خۆی لە پێناو هێورکردنەوەی ئەم دۆخە و بۆ پێشگرتن لە هەر جۆرە ئاڵۆزییەکی دیکە دەدات، هاوکاتیش داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکات لە ڕێگەی وتووێژ و دیالۆگەوە کێشە و گرفتەکان چارەسەر بکەن، بۆ دەستەبەربوونی ئەم ئامانجە ئێمەش هەر شتێکمان لەدەست بێت، درێغی ناکەین.

بەو هیوایە کە هەموو لایەک پتر هەست بە بەرپرسایەتی بکەن و لە هەستیاری هەلومەرجەکە باشتر تێ بگەن.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

٢٣ی ژوئەنی ٢٠٢٣

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1

دادگا سزای لە سێدارە بەسەر تیرۆریستێکدا دەسەپێنێت

KDC

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە یاوەری شاندێک گەیشتە تاران پایتەختی ئێران

KDC
KDC

FREE
VIEW