KDC

شێوەکاری کورد عەلی دەروێش لە گەلەری دیو لەیس چیڤریوسی پاریس

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا

لە بەرواری ١٩ حوزیران تاوەکو ٢٥ حوزەیرانی ٢٠٢٣ گەلەری کەبەریت دیو لەیس چیڤریوسی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری پاریسەوە بە ٤٢ کم ، پێشانگایەکی هونەری شێوەکاری بۆ عەلی دەرویش کردەوە کە کارە هونەریەکانی بریتی بوون لە ٤٠ کاری هونەری پێوانە جیاواز کەبە کەرەستەی ئەکریلیك و ڕۆنی و گواش و قەڵەمی خەڵوزی و پاستیل کارەکانی ئەنجام دابوون ،

گەلەری کەبەریت دیولەیس لە چیڤریوسی لەساڵانی ١٦٦١ دا دروست کراوە کەئەوکات کەبەریە بووە ، واتە جێگای مۆسیقاو مەی خواردن و دانس و هەڵپەڕکێ بە ئامێرە کۆنەکانی فەرەنسی وە بە پۆشاکی ئەو سەردەمەوە کە مۆدێلی کلاسیکی و ستایلی پۆشاکی کەلتووری ووڵاتی فەرەنسا بووە . مێژووی ئەو کەبەریە بە وێنەو تۆمارەوە لەنێو گەلەریەکەدا بە زمانی فەرەنسی نمایش کراوە .
هاوڕێێ ی سەردەمی زێڕینم هونەرمەند عەلی دەروێش کە مێژوومان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٨٠ کان ، ئەوکاتەی خەون و خەم و ماندوونمان لە پێناو هونەرو ڕۆشنبیری و کەلتووری شارەکەمان کەرکوك بوو ، لەو کاتەدا خەونمان ئەوە بوو کە ئازارەکانمان وە کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەلتووری میللەتەکەمان لە ڕێگای تابلۆو هێڵکاری و چالاکی یە هونەریەکانەوە بخەینە پێش چاوی خەڵکانی خۆمان و نەتەوەکانی تر کە تینیوی هونەرو ڕۆشنبیری بوون لەو شارەدا ، هاوڕێ تەمەن .. هاوڕێ تابلۆو کەڤاڵ و ڕەنگەکان و کەلتووری میللەتێکی پڕ لە خەزێنە ، لە پاش ئەزموونی٤٢ ساڵ بگرە زیاتریش لە زۆرێك لە گەلەری و هۆڵ و مۆزەخانەو سەرشەقام و نمایشگاکان پێشانگای تایبەتی و هاوبەشی ئەنجام داوە ، لە پاڵ هونەرە شێوەکاری یەکەی هونەری کاریکاتیوریش بەشێك بوە لە پرۆسەی هونەری هونەرمەند عەلی دەروێش ، کەلەکاتێکدا ئەو دەستی برد بۆ ئەو هونەرە کەم کەس یان هەر نەبووە بەشێوەیەکی بەرچاو کەسایەتیەکان وە لە ڕووی کۆمەڵایەتی یەوە بە شێوەی هونەری کاریکاتیوری دەربڕین لە ئێش و ئازارەکان بکات، لە زۆر جێگادا کارەکانی بوون بە چارەسەر وە لە زۆر جێگادا سەرئێشەی بۆ هونەرمەند دروست کردوە .


ئێستاش لەم پێشانگایەدا کە کارە هونەریەکانی بریتی بوون لە ٤٠ کاری هونەری لە هەمان خەون و بیرۆکەوە ، واتە کەلتووری ووڵاتی خۆمان تێکەڵ بە ژیانی ڕۆژانەی بە ستایلێکی تایبەت وە بە فۆرمێکی تایبەت ڕەنگدانەوەی هەبوە لەنێو پێشانگاکەدا ، هاوڵاتیانی فەرەنسیش زۆر سەرسامن بەو ستایلەی هونەرمەند عەلی دەروێش .
پاش گفتووگۆم لەگەڵ هونەرمەند عەلی دەروێش سەبارەت بە کارو پێشانگاکەی ووتی (( هەموو مرۆڤێك هەڵسوکەوتی خۆی هەیە ، ووتووێژی تایبەتی خۆی هەیە ، هونەرمەندیش وایە .. کە ستایلی تایبەتی خۆی هەیە . منیش لەکارەکانم دوو خاڵی تێدایە یەکەمیان سومبڵی میسیوپۆتامیا و سۆمەرییەکانە وە هەڵبژاردەی ڕەنگەکانە کە تایبەتن بە ڕەنگی گەرم لەکاتێکدا عەرەبەکان ڕەنگی قاوەی بەکار دەهێنن چونکە ناوچەکەیان گەرمە وە بیابانە ، بەڵام ئێمە لەبەر ئەوەی پۆشاکی کوردی زۆربەی ڕەنگەکانی تێدایە ئەو شێوازە ڕەنگ دانەوەی هەیە لە نێو کارە هونەریەکانمدا ، بابەتی ڕەوڕەوە وە چاوی گەورە دەگەڕێتەوە بۆ نمونەی ئاشوورییەکان ، وە گرنگیم بە جوڵە و هێز داوە ، هەندێك کەس لە نێو پێشانگاکەدا ووتویانە ئەمە ڕەنگ دانەوەی بیکاسۆی هونەرمەندە ! بەڵام من دەڵێم خۆ بیکاسۆش هەر لە مێژووی دێرینەوە بابەت و فۆرمی وەرگرتوە وە پۆل گوگان لە شارستانیەتی میسرەوە نمونەی وەرگرتوە ، زۆر لە بابەتەکان ئەوانیش موڵکی خۆیان نین ، بەڵکو کاریگەری و وەرگرتەی ئەو مێژووەن ، ستایلی خۆم بریتی یە لە مرۆڤەکان وە کەلتووری کوردستان و بەکارهێنانی هەڵبژاردەی ڕەنگ و فڵچەکان ، لە کارێکدا باس لە دوو گەنج دەکەم کە پایسکیل لێ دەخوڕن و دوو پیرەمێردیش لەگەڵیاندایە ، دیدەم وایە کە هێزو توانا وەکو تەمەن لەکارەدا خستومەتە ڕوو )) .


ئەی سەبارەت بە پۆستەری پێشانگاکەت ، بۆچی ئەو دوو کەسایەتیەت هەڵبژاردوە بەو ستایلە جیاوزەوە ؟
(( سەبارەت بە پۆستەرەکەم بریتی یە لە دوو مرۆڤ کە جمکن ، هەروەك خۆم و براکەم عومەر دەروێش کەلەدایك بوین جمك بوین ، شێوەمان لەیەکتر دەکات ، بۆیە لێرەدا من دوو کچم هێناوە کە دەربڕین لەو دیاردەیە دەکات )) .
هونەرمەند عەلی دەروێش لە ساڵی ٢٠١٥ وە لە ووڵاتی فەرەنسا نیشتەجێیە و چەندین پێشانگای تایبەتی لەو ووڵاتە کردۆتەوە بەکاری هونەری کاریکاتیوری وە بەو تابلۆیانەی کە ستایل و شێوازێکی تایبەتی خۆی هەیە وە خەڵکانی ئەو شارەش و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران زۆر سەرسامن بەکارە هونەریەکانی هونەرمەند .

___

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆربەندی وەرزی لەسەر پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان سازکرد

nusar1

سەرۆکی میانمار سزادرا

KDC

شێوەکاری کورد گرفتار کاکەیی… لەنێو ژیانی هونەرێکی ڕەسەندا

nusar1
KDC

FREE
VIEW