KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر سووتاندنی قورئان پەیامێکیان بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەدا هاتووە، ئەو کەسەی ئەو کارەی لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا کردووە، ئەندامی پێشووی حەشدی شەعبی بووە و هاوکات جەخت لەوە دەکەنەوە، سووتاندنی هەر پەڕتووکێکی پیرۆز، هەنگاوێکی زیانبارە و دژ بە کولتووری پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتییە.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

بۆ ڕای گشتی

هەر وەک ئێوەی بەڕێز ئاگادارن، مخابن لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لە بەردەم مزگەوتی شاری ستۆکهۆڵم، پایەختی وڵاتی سوید، قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەندامێکی پێشووی ”حەشدی شەعبیی عێراق” سووتێنرا. لە ماوەی ڕابردوودا سووتاندنی قورئان لە شار و ناوچە جیاجیاکانی سوید و شوێنی دیکەش هاتووەتە ئاراوە.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سووتاندنی قورئانی پیرۆز و هەموو پەڕتووکە پیرۆزەکان بە هەنگاوێکی زیانبار و دژ بە کولتووری پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەزانێت و بەتوندی مەحکوومی دەکات.

داوا لە دەستەڵاتدارانی سوید و دامەزراوە ئایینییەکانی ئەو وڵاتە دەکەین کە بە هەستیاریی تەواوەوە لەگەڵ ئەم ڕووداوە تاڵە و پێشهاتەکانی گرێدراو بەم بابەتەوە بجوڵێنەوە، هەروەها شێلگیرانە رێگر بن لەوەی لەنێوان بیروباوەڕە جیاوازە ئایینییەکاندا، شەڕ و ئاژاوە بێتە ئاراوە، چونکە ئەمە بەستێن و بواری توندوتیژی و تیرۆریزم فراوانتر دەکات.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣

___

له‌باره‌ی كۆچبه‌ران عێراق وەڵامی یەکێتیی ئەورووپا دەداتەوە

KDC

شێرکۆ ئەلیاسی پاڵەوانێتی لەشجوانی جیهانی بردەوە

KDC

سوید:سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆریادی شەهیدکردنی دکتۆر قاسملۆ دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW