KDC

ناوەندی ئەلبێرتای کەنەدا بەشدارییان لە فێستیڤاڵی کالگاری ستامپید کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئەلبێرتای کەنەدا، بە سەرپەرشتی ئەحمەد بناڤی بەرپرسی ناوەند، بەشدارییان لە فێستیڤاڵی کالگاری ستامپید کرد، کە تێیدا لەگەڵ چەند نوێنەرێکی پارتی پارێزگاران کۆبوونەوە و پشتیوانی ئەوانیان بۆ ناوەندەکە بە دەستهێنا.

فێستیڤاڵی کالگاری ستامپید (Calgary stampede) پێشانگایەکی ساڵانەی ڕۆدیۆیە و هەموو ساڵێک لە کالگاری ئەلبێرتا بەڕێوەدەچێت. ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن سەردانکار ڕادەکێشێت و یەکێکە لە گەورەترین ڕۆدیۆکانی جیهان، نمایشەکە، نمایشی سەر شانۆ، کۆنسێرت، پێشبڕکێی کشتوکاڵی، چۆکواگن و پێشبڕکێی یەکەم و چەندین چالاکی دیکە لە خۆ دەگرێت، وەک سوپای کەنەدا کەلوپەلە سەربازییەکانی خۆی نیشان دەدات، هەموو جۆرە سوارییەک بۆ منداڵان و گەورەکان بۆ چێژ وەرگرتن، هەروەها چەندین بارهەڵگری خۆراک لە هەموو گرووپە ڕەگەزییەکانی سەرانسەری جیهان.

‎ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئەلبێرتا، سوودیان لەمە وەرگرت و ئامادەی نانی بەیانی بوون، هاوکات لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی پارێزگاران کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەگەڵیان کرد، بەوەش پشتیوانی خۆیان نیشاندا و لە نزیکەوە لەگەڵیان کار بکەن، کە ‎زۆربەیان دۆستی زۆر نزیکی کۆمەڵگەی کوردین و هەمیشە لایەنگری گەلی کوردن.

ئەمە یەکێکە لە باشترین کاتەکانی کالگاری، هەروەها زۆربەی کۆمپانیا و لایەنە سیاسییەکان دەتوانن ئەم دەرفەتە بەکاربهێنن بۆ دابینکردنی نانی بەیانی بە خۆڕایی بۆ هەمووان لە شوێنە گشتییەکان، وەک پارکی مولان و شوێنەکانی دیکە، هەزاران کەس بۆی دەچن. بۆ نانی بەیانی بە خۆڕایی لە زۆربەی خاوەن کۆمپانیاکان، یا ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت خزمەتیان دەکەن، خەڵک دەتوانن خۆیان چاویان پێیان بکەوێت، هەروەها دەتوانن بەرهەمەکانیان پیشان بدەن، یا زیاتر دەربارەی کۆمپانیاکە فێر بن، هەروەها زانکۆ، یان زۆربەی لایەنە سیاسییەکان ئەم دەرفەتەیان دەست دەکەوێت.

‎زۆربەی پەرلەمانتاران، خواردن بۆ خەڵک پێشکەش دەکەن و، خەڵک دەتوانن بیانبینن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن، ئەگەر پرسیارێکیان هەبێت.

‎بۆ ئەمساڵ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا جەستن ترودۆ ئامادەی بوو.

‎پارتی پارێزگارانی کەنەدا، لەوانە سەرۆکی پارتی پیێر پۆیلیڤری، لە کالگاری ئامادە بوو و زۆربەی پەرلەمانتاران لە هەموو بەشە جیاوازەکانی شارەکە، نانی بەیانییان پێشکەش بە خەڵک دەکرد، هەزاران کەس ئامادەی نانی بەیانی بوون و خۆیان لەگەڵیان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ کرد.

___

تویتەر گۆرانکاری تایبەت لە دەقی بڵاوکراوەکان بۆ بەکارهێنەرانی تاقیدەکاتەوە

nusar1

ئەمەریکا: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەڕێوەبەری کاروباری باڵوێزخانەی عێراق کۆبووە

nusar1

لە کوردستان خەڵات پێشکەش بە ژان دۆست کرا

KDC
KDC

FREE
VIEW