KDC

ناوەندی نەمسا بەشداری یادی شەهید قاسملوویان کرد

لەسەر بانگهێشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران، شاندێکی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-نەمسا، بەشدارییان لە یادی شەهید د. عەبدولڕەحمان قاسملوو کرد.

شاندی ناوەندەکە بە سەرپەرشتی نزار موسا بەرپرسی ناوەند و، ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی گشتی و، سامان عەباسی و ئەندامانی دیکەی ناوەندەکە بوون، کە تێیدا نزار موسا، وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە ڕۆڵی قاسملووی نەمر لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد کرد.

هەر لە میانەی وتارەکەیدا، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، ئاماژەی بەوەشدا، کە ئامانجی تیرۆرکردنی شەهید قاسملوو، ئاستەنگ خستنە سەر شۆڕشی کورد بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، جەختیشی لەوە کردەوە، کە دەبێت وەک کورد، پەیڕەوی ڕێبازی سەرکردەکانی کورد و پڕۆژەی نیشتمانی کوردستان بکەن و بەردەوام بن.

___

ڕێکەوتنی نێوان ئێران پاکستان (نەوت بەرامبەر برنج )

KDC

ئەمەریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری سەندیاگۆ دەمەزرا

nusar1

ئیتالیا: بەهۆی کەمی هێزی کار ،کۆچبەران هەلێکی باشی کارکردنیان پێدەدرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW